رووداو - تەندروستی
تیمی پسپۆڕانی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدەن، جگەرەکێشان لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەکرەدا مەترسیی مردن بە رێژەی 55٪ بەرز دەکاتەوە، جگە لەمەش بۆ کەسانی ئاسایش هەر مەترسیدارە.
سەنتەری نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە دەزگای پزیشکیی فۆرتیس لە هیندستان دەریخستووە، تێکەڵبوونی کاریگەرییەکانی تووتن لەگەڵ بەرزیی رێژەی شەکری خوێن زیانێکی زۆر گەورە بە کۆئەندامی دڵ، خوێنبەرەکان و گورچیلەکان دەگەیێنێت، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە و مەترسییەکانی سەر ژیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
د. ئانووب میسرا، پسپۆڕی نەخۆشیی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە هیندستان لێکۆڵینەوەیان لەسەر کاریگەرییەکانی تووتن لەسەر هەزاران تووشبووی نەخۆشیی شەکرە ئەنجام داوە دەرکەوتووە تووتن مەترسیی مردن بە رێژەی 55٪ بەرز دەکاتەوە، پێویستە چارەسەر بۆ وازهێنان لە تووتن بکرێتە بەشێکی سەرەکی لە چارەسەرکردنی نەخۆشانی شەکرە.



