رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە عێراقی دەریخستووە، لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و ساردبوونی کەشوهەوا، مەترسیی تووشبوون بە هەستەوەریی لووت زیاد دەکات، بەتایبەتی لەنێو گوندنشینەکاندا.
توێژینەوەکە لە زانکۆی بەغدا لەلایەن تیمێکەوە بە سەرپەرشتیی د. حەسەن جاسم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قوڕگ، گوێ و لووت ئەنجامدراوە. شیکاری بۆ 636 کەس کراوە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵ بووە.دەرکەوتووە، رێژەی تووشبوون بە هەستەوەری وەرزی لە گوند (56.5٪) بووە و بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووە لە شارەکان کە (31.6٪)ە.
د. حەسەن جاسم رایگەیاند، بۆماوەیی هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە هەستەوەری وەرزییە و بەجۆرێک 91.3%ی ئەو کەسانەی کە مێژووی خێزانییان لەگەڵ نەخۆشییەکەدا هەبووە، تووشی بوون.
د. حەسەن جاسم دەڵێت، پەیوەندییەکی نزیک لەنێوان هەستەوەریی وەرزی و نەخۆشییەکانی دیکەدا هەیە وەک نەخۆشیی رەبۆ، هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی ئەم حاڵەتەش لە پاییزدا بۆ بەرکەوتنی زیاتر بە تۆزی ماڵ و کەڕووی نێوماڵ دەگەڕێتەوە.



.png&w=3840&q=75)