رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ لە نەخۆشخانەی زانکۆی فەییوم لە میسر دەریخستووە، ئەو نەخۆشانەی کەمیی ڤیتامین دیـیان هەیە، سێ هێندە زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە لە ماوەی 24 کاژێری یەکەمی دوای نەشتەرگەریدا تووشی ئازاری مامناوەند بۆ تووند ببنەوە.
د. مەهدی ئەحمەد عەبدولهادی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "کەمیی ڤیتامین دی پەیوەندیی بە روودانی زیاتری ئازاری مامناوەند بۆ توندی دوای نەشتەرگەری و زیادبوونی بەکارهێنانی ئازارشکینەوە هەیە لەو نەخۆشانەی نەشتەرگەریی لابردنی مەمکیان بۆ دەکرێت."
توێژینەوەکە لەسەر 184 خانم کراوە کە نەشتەرگەریی لابردنی مەمکیان بۆ کراوە. بەپێی ئەنجامەکان، پێش نەشتەرگەری، پێدانی ڤیتامین دی بەو تووشبووانەی شێرپەنجەی مەمک کە ئاستی ڤیتامین دیـیان لە خوار 30 نانۆمۆڵ/لیترە، لەوانەیە رۆڵی هەبێت لە کەمکردنەوەی ئازاری دوای نەشتەرگەری.
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی،ئاستی ڤیتامین دی لە خوار 30 نانۆمۆڵ/لیتر مەترسیی نەخۆشییەکانی ئێسک زیاد دەکات.

.png&w=3840&q=75)
