رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی نۆتینگهام لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و دەریخستووە، کەمبوونەوە و زیادبوونی چالاکیی دەمارەخانەکان لە ناوچەی پێشەوەی مێشکدا دەتوانێت توانای گونجاندنی رەفتار تێکبدات.
د. جاکۆ رێنسترۆم، کە سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی کردووە دەڵێت، "ئەم دۆزینەوانە دەریدەخەن کە جۆرە جیاوازەکانی تێکچوونی کارەکانی بەشی پێشەوەی مێشک دەتوانن ببنە هۆی کێشەی جیاوازی ژیری، بەپێی داواکارییەکانی ئەرکەکە و قۆناخی فێربوون''.
توێژەران بۆیان دەرکەوت، چالاکیی زۆر کەم و زۆر زۆری بەشی پێشەوەی مێشک، هەردووکیان دەبنە هۆی تێکچوونی دیاریکراو لە توانای گۆڕینی رەفتاردا. ئەمەش میکانیزمە شاراوەکانی مێشک روون دەکاتەوە کە لە پشت ئەو کێشانەوەن کە لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشییە دەروونییەکانی وەکو شیزۆفرینیادا دەبینرێن.
نێوچەوانە پلی مێشک یەکێکە لەو بەشانەی کە درەنگ پێگەیشتنی تەواو دەبێت و زۆرجار تاوەکو نێوەڕاستی بیستەکانی تەمەنیش گەشەکردنی بەردەوام دەبێت. هەر تێکچوونێک لە کارکردنی ئەم بەشەدا دەتوانێت ببێتە هۆی کێشە لە بڕیاردان، رەفتاری کۆمەڵایەتی و توانای کۆنترۆڵکردنی خود.

.png&w=3840&q=75)
