رووداو - تەندروستی
رێگەیەکی نوێی چارەسەری تیشکی، هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دروست دەکات، توێژەران لە مایۆکلینیک، رێگەیەکی نوێیان بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک دۆزیوەتەوە کە زۆر کاریگەرە و زیانی لاوەکیی کەمترە.
تەکنیکە نوێیەکە چییە و چۆن کاردەکات؟
ناوی تەکنیکەکە "تیشکدانی مینیبیم"ە بەم شێوەیە کاردەکات؛
لەبری یەک تیشکی گەورە، کۆمەڵێک تیشکی زۆر باریک و بەهێز بەکاردەهێنرێت. ئەم تیشکانە راستەوخۆ لە گرێ شێرپەنجەییەکە دەدەن، بەڵام زیان بە خانە تەندروستەکانی دەوروبەری ناگەیێنن.
مایۆکلینیک ئاشکرای دەکات دوای بەکارهێنانی تیشکدانی مینیبیم
* لە هەر 100 نەخۆش، 86 کەسیان هەستیان بە باشتربوون کردووە.
* لە هەر 40 گرێیەک، نزیکەی 9یان بە تەواوی لەناوچوون و 10یان بچووکبوونەوە.
* چارەسەرەکە خێراترە و تەنیا پێویستی بە 2 بۆ 3 دانیشتن هەیە، لەکاتێکدا رێگەی کۆن 10 بۆ 30 دانیشتنی دەویست.
د. رۆبەرت موتەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت. "ئەو گرێیانەی چارەسەریشیان وەرنەگرتبوو، وەڵامیان بۆ چارەسەرەکە هەبوو. ئەمەش واتای ئەوەیە کە چارەسەرەکە سیستمی بەرگریی جەستە هان دەدات بۆ هێرشکردنە سەر شێرپەنجە لە هەموو جەستەدا."



