کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانکۆی سەنگاپوورا: زۆر بەکارهێنانی شاشە زیان بە یادگە و ئاستی زیرەکیی منداڵ دەگەیێنێت

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

رووداو – تەندروستی

توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات، زۆر سەیرکردنی شاشەی مۆبایل، تەلەڤزیۆن و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە قۆناخە هەستیارەکانی تەمەنی منداڵیدا، بەتایبەت لە تەمەنی 1 ساڵی و 6 ساڵیدا، دەبێتە هۆی لاوازبوونی یادگە و دابەزینی ئاستی زیرەکییان لە خوێندندا.

توێژەرانی زانکۆی جێجیانگ و زانکۆی نیشتمانیی سەنگاپوورا دەریدەخات، چاودێریی 502 منداڵ کراوە لە تەمەنی 1 ساڵییەوە تاوەکو گەیشتنیان بە تەمەنی 8 بۆ 10 ساڵی.

توێژەران بۆیان دەرکەوت، کاتی سەیرکردنی شاشە تەنیا پرسێکی پەیوەندیدار نییە بە کۆی گشتیی کاژێرەکانەوە، بەڵکو ئەو تەمەنەی منداڵ شاشەی تێدا بەکاردەهێنێت زۆر گرنگە:

- تەمەنی 1 ساڵی: بەکارهێنانی شاشە کاریگەریی نەرێنیی گەورەی لەسەر گەشەی مێشک و فێربوون هەیە، چونکە جێگەی چاڵاکییە سرووشتییەکان دەگرێتەوە.

- تەمەنی 6 ساڵی: هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی خوێندن، زۆر سەیری شاشەکردن پەیوەندیی راستەوخۆی بە لاوازبوونی یادگە و کەمبوونەوەی نمرەکانی خوێندن لە قۆناخەکانی داهاتوودا هەیە.

بەپێی رێنوێنییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و کۆمەڵەی ئەمریکیی پزیشکانی منداڵان؛ منداڵانی خوار تەمەنی 18 بۆ 24 مانگ بە تەواوی لە شاشە دوور بخرێنەوە. بۆ منداڵانی تەمەن 2 بۆ 5 ساڵ، کاتی بەکارهێنانی شاشە بۆ کەمتر لە یەک کاژێر لە رۆژێکدا کەم بکرێتەوە، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنیان لە کێشەی عەقڵی و مەعریفییەکانی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە