رووداو - تەندروستی
خواردن لەماوەی 8 کاژێردا یارمەتیی دابەزاندنی کێش دەدات، بەڵام پەیوەندییەکی بە باشتربوونی پەستانی خوێنەوە نییە.
بەپێی توێژینەوەیەکی زانستیی گۆڤاری شەکرە و خۆراکناسی دەریخستووە، بەکارهێنانی رۆژووی پچڕ پچڕ دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.
ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات، شیکاری بۆ 124 بەشداربوو کراوە 95 کەس خراونەتە نێو سیستمی کات سنووری خواردن و 29 کەسیش وەک گرووپی کۆنتڕۆڵ (بەراوردکاری) دەستنیشان کراون. ماوەی تاقیکردنەوەکان لە نێوان 3 بۆ 6 مانگدا بەردەوام بوون و بەشداربووان بەرنامەیەکی مۆبایلیان بۆ تۆمارکردنی ژەمەکانیان بەکارهێناوە.
د. چێنگ-هان چێ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ دەریخستووە، ئەو کەسانەی سیستمی (8 کاژێر خواردن و 16 کاژێر نەخواردن - واتە سیستمی 16:8)ـیان بەکارهێناوە، کێشیان زیاتر دابەزاندووە، نزیکەی 1.68 کیلۆگرام بەراورد بەو کەسانەی ماوەی خواردنیان 12 کاژێر بووە یان ئەوانەی لە گرووپی کۆنتڕۆڵدا بوون.
د. چێنگ-هان چێ دەڵێت؛ کورتکردنەوەی ماوەی خواردن هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاوی لەسەر پەستانی خوێن دروست نەکردبوو.
پزیشکان رێنوێنی دەدەن، ئەم سیستمە بۆ هەموو کەسێک گونجاو نییە. پزیشکان هۆشداری دەدەن کە خانمانی دوگیان ئەو خانمانەی هەوڵی دوگیانبوون دەدەن، کەسانی خاوەن مێژووی تێکچوونی خۆراکپێدان، هەروەها نەخۆشەکانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەک یان کێشەی دابەزینی شەکری خوێن، دەبێت پێش دەستپێکردن بە هەر سیستمێکی کات سنووری خواردن، راوێژ بە پزیشک یان پسپۆڕی تەندروستی بکەن.

.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)