رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد، کە نزیکەی 90 ساڵی خایاندووە، دەریخستووە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر تەندروستیی جەستەیی و دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان هەیە.
توێژینەوەکە لە ساڵی 1938 بە بەشداریی 724 گەنج دەستیپێکرد و یەکێکە لە درێژترین توێژینەوەکانی مێژوو لەبارەی گەشەی مرۆڤەوە. بە سەرپەرشتیی واڵدینگەر، توێژینەوەکە فراوانتر کرا و پشکنینی خوێن، شیکاریی بۆماوەیی و وێنەی MRIـی مێشکیشی بۆ زیاد کرا، بۆ ئەوەی بە وردی لێکۆڵینەوە لەوە بکرێت کە پەیوەندییەکان چۆن کاریگەری لەسەر جەستە و پڕۆسەی پیربوون دەبێت.
داتاکان دەریانخست، ئەو کەسانەی لە رووی کۆمەڵایەتییەوە گۆشەگیرن، زووتر مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە لەسەرە.
واڵدینگەر روونی دەکاتەوە "دابڕان و تەنیایی دەبنە هۆی دروستبوونی گوشارێکی دەروونیی درێژخایەن. کاتێک جەستە لەم دۆخەدا دەبێت، زیانی بە تەندروستی گشتیی دەگەیێنێت''.

.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)