رووداو - تەندروستی
توێژەران لە زانکۆی کامبریج و زانکۆی تسینگهوا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای "سلیپ سایکڵ"، بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی تەنۆلکەوردەکان بۆ (PM2.5) لە رۆژدا، پەیوەندیی بە زیادبوونی رێژەی کۆکە لە شەواندا هەیە.
بەپێی شیکارییەکە، بەرزبوونەوەی چڕیی تەنۆلکەوردەکان بە بڕی 10 مایکرۆگرام بۆ هەر مەترێک سێجا، پەیوەندی بە زیادبوونێکی 2.4٪ـی رێژەکانی کۆکەوە هەبووە، تەنانەت دوای لەبەرچاوگرتنی هۆکارەکانی وەکو کەشوهەوا و وەرزی ئەنفلەوەنزاش.
لەم بارەیەوە د. تۆنگ شیا، توێژەری سەرەکی لە زانکۆی تسینگهوا گوتی، رەنگە کۆکە نیشانەیەک بێت بۆ بوونی ورووژان یان هەوکردن لە سییەکاندا، پێش ئەوەی بارودۆخەکە بۆ نەخۆشییەکی درێژخایەن پەرەبسێنێت.
ئەنجامی توێژینەوەکەش لە گۆڤاری Communications Health بڵاو کراوەتەوە.
تەنۆلکە پیسکەرەکانی هەوا، ئەو دەنکۆڵە هەرە وردانەن کە لە هەوای پیسبووی شارەکاندا هەن و تیرەیان کەمتر لە 2.5 مایکرۆ مەترە و لە زانستدا بە PM 2.5 ناسراون. زیاتر لە دووکەڵی ئۆتۆمبێل، کارگەکان و سووتاندنی دارەوە دەردەچن.
ئەم تەنۆلکانە کورتخایەن و درێژخایەن دەکرێت بچنە جەستەوە و تێکەڵ بە سووڕی خوێن ببن و ببنەهۆی؛
- هەوکردنی سییەکان
- نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
- لەبارچوونی منداڵ
- پێنەگەیشتنی سییەکانی کۆرپە
- هەستیاری
- لاوازبوونی توانای سێکسی
- نەخۆشییەکانی گورچیلە
- نەخۆشییەکانی جگەر
- مردنی لەناکاو
- شێرپەنجە
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)