رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەداتە وڵاتانی جیهان لەبارەی کەمبوونەوەی ژمارەی کارمەندانی تەندروستی و رایدەگەیێنێت، بەهۆی خانەنشینبوونی پزیشکانەوە، رەنگە تاوەکو ساڵی 2030 لە 67 وڵاتدا قەیرانی کەمیی کارمەندانی تەندروستی رووبدات.
نوێترین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO دەریدەخات، وڵاتانی خاوەن داهاتی بەرز، لەنێویاندا وڵاتە ئەورووپییەکان، زۆرترین کاریگەرییان لەسەر دەبێت، بەهۆی بوونی رێژەیەکی بەرزتری بەتەمەنەکان لەنێو کارمەندانی بواری چاودێریی تەندروستیدا، چونکە لە هەر سێ پزیشکێک لەو وڵاتانەدا یەکێکیان لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا خانەنشین دەبێت، ئەمەش دەشێت قەیرانی کەمیی پزیشک و کارمەندی تەندروستی لێببێتەوە.
رێکخراوەکە، لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستی بە 832 هەزار کارمەندی زیاتری بواری تەندروستی هەیە بۆ پاراستنی رێژەی ئێستای ستافە پزیشکییەکان بە بەراورد بە ژمارەی دانیشتووان، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی زیاتر پشت بەستن بە هێنانی ستافی تەندروستی لە وڵاتە هەژارەکان، کە ئەمەش کاریگەریی لەسەر ئاستی چاودێریی تەندروستی لەو وڵاتانەدا دەبێت.
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)