رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی ئاشکرای دەکات، مامەڵەکردن لەگەڵ دەرمان و پێدانی دەبێت تەنیا لەلایەن پزیشک و دەرمانسازەوە بێت، نەک بە ئۆنڵاین لەلایەن کەسانی ناشارەزاوە بفرۆشرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 21-9-2026 د. نەوشاد نەوزاد، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی لە بووڵتەنی تەندروستیدا کە دکتۆر نمە سەرهەنگ پێشکێشی دەکات، گوتی: دەرمانە ئۆنڵاینەکان نازانرێت کە چۆن هەڵگیراون و لە چ پلەی گەرمییەکدا پارێزراون، یاخود چۆن هاوردەکراون.
د. نەوشاد نەوزاد دەڵێت ''بەکارهێنانی دەرمانی کەسێکی دیکە بەپێی ئەوەی کە سوودی لێبینیوە و ئیدی بەکاربێت، هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە مەرج نییە دەرمانێک بۆ کەسێک بەکارهات و سوودی لێبینی، ئیدی بۆ کەسێکی دیکە گونجاو بێت''.
سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان هۆشداریی دەداتە هاونیشتمانییان کە بە هیچ شێوەیەک دەرمان لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە نەکڕن و رایدەگەیێنێت، فرۆشتنی دەرمان بەو شێوەیە نایاساییە و سکاڵا لەسەر هەر کەسێک تۆمار دەکەن کە ئەو کارە بکات، جا چ بڵۆگەر بێت یان دەرمانساز.
لەم بارەیەوە د. نەوشاد گوتی: لەو ماوەیەدا چەند ڤلۆگەرێک رێکلامیان بۆ دەرمان کردووە بە بێ ئەوەی هیچ شارەزاییان لە پزیشکی و تەندروستیدا هەبێت، ئەمەش کێشەی جیدی لەلایەن کەسانی بەکارهێنەر دروستدەکات.
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)