کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

یاریدەدەرێکی سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی: کار دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان

شکار رێبوار

شکار رێبوار

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

رووداو - تەندروستی

ئەمڕۆ بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی هەولێری پزیشکی گردبوونەوە و ناڕازین لە چەند بڕیارێکی بەغدا لەسەر کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆکە دەڵێت، ''ئەم کێشەیە بە بەردەوامبوون لە گفتوگۆکانی نێوان زانکۆی هەولێری پزیشکی و لیژنەی تایبەتمەند لە بەغدا چارەسەر دەکرێت''.

ئەمڕۆ سێشەممە 22-9-2026 د. کاروان محەممەد، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بۆ کاروباری قوتابییان لە بووڵتەنی تەندروستیدا لەبارەی لابردن یاخود داخستنی بەشەکانی تەندروستیی گشتی و چارەسەری سرووشتی لە زانکۆی هەولێری پزیشكی رایگەیاند، ئەوانە دوو بەشی گرنگ و پێویستن بۆ تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتاشەوە لەگەڵ هەڵپەساردنیدا نەبووین و ئێستاش لە هەوڵداین کە بەشەکان کۆدی تایبەتیان پێبدرێتەوە بۆ ئەوەی دەرچووان ناونیشانی کاریان هەبێت و بڕوانامەکەیان باوەڕپێکراو بێت.

د. کاروان محەممەد دەڵێت: کاتێک ئەو لیژنەیەی بەغدا هاتن بۆ پێداچوونەوە بە بەشەکانی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان، رەزامەندییان لە مانەوەی سێ بەشی کۆلێژەکە دا کە دەبێت دووانیان ناوەکانیان بگۆڕدرێت وەکو بەشەکانی مایکرۆبایۆلۆژیی پزیشکی و کلینیکاڵ بایۆکیمیستری. هەروەها دوو بەشەکەی دیکەش دابخرێن کە بەشەکانی تەندروستیی گشتی و چارەسەری سرووشتیین.

داهاتووی بەشەداخراوەکان چی لێدێت؟

د. کاروان محەممەد روونی دەکاتەوە، داهاتووی ئەوانەی کە ئێستا خوێندکارن یاخود دەرچوون لەو دوو بەشە مافی دامەزراندن و خوێندنی ماستەریان هەیە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەکو هەموو بەشەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق مافیان هەیە.

لەکۆتاییدا گوتی: ئێستا کار لەسەر وەرگرتنی رەزامەندیی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ سێ بەشەکەی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان و دواتریش کار لەسەر کردنەوەی دوو بەشە هەڵپەسێردراوەکان دەکەین و رۆژی یەکشەممە 27-9-2026 لیژنەیەکی باڵا لە زانکۆی هەولێری پزیشکی بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا دەکات.

گردبوونەوەی خوێندکارانی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی

ئەمڕۆ لە هەولێر لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەشێک لە خوێندکارانی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی گردبوونەوە و داوای ئەوە دەکەن کە رێگری لە بڕیارەکانی بەغدا سەبارەت بە بەشەکانی کۆلێژەکە بکرێت.

هەولێر دزەیی، نوێنەرێکی خۆپێشاندەرەکانە و خوێندکارە لە بەشی چارەسەری سرووشتیی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان بە رووداوی گوت: ئەو مەرجەی بەم کۆتاییانە بەغدا دایناوە بۆ کۆلێژەکە لە بەرژەوەندی خوێندکاران و دەرچووانی بەشەکان نییە، چونکە دوو بەشی کۆلێژەکە لە پزیشکییەوە گۆڕدراون بۆ زانست وەکو (مایکرۆبایۆلۆژیی پزیشكی بووە بە زانستی مایکرۆبایۆلۆژی) و (کلینیکەڵ بایۆکیمیتری بووە بە زانستی بایۆکیمیستری)، هەروەها دوو بەشیشی داخراون.


بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە