رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی پزیشکانی سڕکاریی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا داوای ئازادکردنی ئەو سڕکارە دەکەن کە سڕکردنی بۆ سارا تەحسین کردووە، رایدەگەیێنێت: داوای ئازادکردنی پزیشکەکە دەکەین ئەگەرنا هەڵوێستمان دەبێت لە گشت نەخۆشخانە حکومی و تایبەتییەکان.
رۆژی سێشەممە 22-9-2026 پزیشکی سڕکاری سارا تەحسین، ئەو کچەی دوای نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت گیانی لەدەستدا، دەستگیر کرا و ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-9-2026 کۆمەڵەی پزیشکانی سڕکاریی کوردستان رایگەیاند، پزیشکەکە مۆڵەتی هەیە و هەڵگری بڕوانامەی بۆردی عێراقییە لە بواری سڕکردن و رێگەپێدانی سەندیکای پزیشکانی کوردستانیشی هەیە.
نووسراوەکەی کۆمەڵەکە بۆ وەزیری تەندروستی، داواکاری گشتی، لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان و دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێرە و تێیدا هاتووە، ئەو پسپۆڕەی سڕکردنەکەی بۆ سارا تەحسین کردووە 10 ساڵە لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتییەکان خزمەت دەکات.
هەر بۆیە داوای پاڵپشتیی سەندیکای پزیشکان بۆ ئەم پزیشکە دەکات و ئەوەش باس کراوە کە دەستگیرکردنی پزیشکەکە ''زوڵمێکی گەورەیە''، چونکە ناکرێت پێش دەرچوونی ئەنجامی زانستی و راپۆرتی دادوەری پسپۆڕێک دەستگیر بکرێت.
تەنانەت کۆمەڵەی پزیشکانی سڕکاری ئەوەش دووپاتدەکاتەوە، لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی شار و زۆرێک لە نەخۆشخانەی دیکەش، چاودێریی چڕ نەبووە و نەشتەرگەرییشیان تێدا کراوە و دەڵێت، ''مەرج نییە لە هەموو کارێکی سڕکردن نەخۆش پێویستیی بە چاودێریی چڕ بێت''.
"وەزیری تەندروستی بەنزینی کرد بە ئاگردا".. ئەمە قسەی پزیشکێکی پسپۆڕی نەشتەرگەرییە لە باسی کەیسەکەی سارا تەحسین لەنێو بەرنامەی دکتۆر ئاراس



.png&w=3840&q=75)