رووداو - تەندروستی
ئەو منداڵانەی کە دەرمانەکانی GLP-1 (وەک ئۆزێمپیک و ڤیکتۆزا) بۆ دابەزاندنی کێش، پێش-شەکرە، یان شەکرەی جۆری 2 بەکاردەهێنن، رەنگە رووبەڕووی مەترسییەکی پشتگوێخراو ببنەوە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە نەخۆشخانەی منداڵانی ئان و رۆبێرت ئێچ لووری لە شیکاگۆ لە ئەمریکا دەریخستووە، نزیکەی یەک لە شەش بەکارهێنەری نەوجەوانی دەرمانەکانی شەکرە و کێشدابەزاندن لەماوەی ساڵێک لە دەستپێکردنی چارەسەرەکە، تووشی کەمبوونەوەی بەهای خۆراکی بوون.
د. جەستن رایدەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و جێگری سەرۆکی توێژینەوە لە بەشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی منداڵانی ئان و رۆبێرت ئێچ لووری دەڵێت: "لەگەڵ زیاتر بڵاوبوونەوەی بەکارهێنانی گونجاوی دەرمانەکانی GLP-1 لە منداڵاندا، پێویستە لە مەترسییەکانی تێبگەین لەماوەی گەشەی خێرا و پێگەشتندا، مادە خۆراکییەکانی وەک ڤیتامین D، ئاسن و کالسیۆم لە قۆناخی نەوجەوانیدا جێگەی نیگەرانیی تایبەتن، چونکە رەنگە کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر تەندروستیی ئێسک و گەشەی گشتی هەبێت''.
توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری (Childhood Obesity) بڵاو کراوەتەوە، نزیکەی یەک لە شەش نەخۆشی گەنج (16.8٪) لە ماوەی ساڵی یەکەمی دەستپێکردنی چارەسەرەکەدا تووشی کەمبوونەوەی بەهای خۆراکی بوون. کەمیی ڤیتامین D باوترین کێشە بووە.
قۆناخی نەوجەوانی ماوەیەکە کە جەستە پێویستی بە پاڵپشتیی خۆراکیی زۆر هەیە بۆ گەشەی ئێسک، گەشەی جەستەیی و گۆڕانکارییە گەورەکانی دیکەی بایۆلۆژی. لەبەرئەوەی دەرمانەکانی GLP-1 دەتوانن کاریگەری لەسەر ئارەزووی خواردن و وەرگرتنی خۆراک هەبێت.



