رووداو – تەندروستی
ئازاری سووڕی مانگانە کێشەیەکی باوی تەندروستییە لەنێو خانماندا کە کاریگەریی لەسەر دەروون، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و خوێندنیان هەیە.
توێژینەوەیەک لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی راپەڕین لە 6 بەشی جیاوازدا ئەنجامدرا، هۆکار و چارەسەری جۆرێک ئازاری روونکردەوە کە وادەکات زۆرێک لە خانمان سەردانی پزیشک نەکەن.
توێژینەوەیەک دەریخستووە، کە 95.9٪ـی خانمانی بەشداربوو ئازاری سووڕی مانگانەیان هەیە، کە 46.2٪ـیان بە مامناوەند و 25.6٪ـیان بە تووندی هەستیان پێکردووە.
بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە، 84.8٪ـی بەشداربووان رێگەی وەک بەکارهێنانی جەوەنەی گەرم لەگەڵ دەرمانی ئازارشکێندا بەکاردەهێنن. باوترین دەرمانەکانیش بریتی بوون لە پاراسیتامۆڵ، مێفینامیک ئەسید و دایکڵۆفیناک. رێژەیەکی کەم حەبی رێگریکردن لە دووگیانیان بۆ هەمان مەبەست بەکارهێناوە.



