رووداو - تەندروستی
توێژەران لە کاریگەریی چەندین رووەک لەسەر یادەوەری و فرمانەکانی مێشکیان کۆڵییەوە و بۆیان دەرکەوت، رووەکەکانی باکۆپا، جینسینگ و زەعفەران کاریگەرترینیان بوون.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، بەکارهێنانی ئەم رووەکانە پەیوەست بووە بە باشترکردنی یادەوەری و توانای فێربوون.
پسپۆڕان، هۆکاری ئەم کاریگەرییە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئەو ئاوێتانەی لەم رووەکانەدان، دەتوانن هەوکردن لە مێشکدا کەم بکەنەوە و کاریگەری لەسەر ئەو پرۆتینانە هەبێت کە لە نەخۆشیی ئەڵزهایمەردا رۆڵیان هەیە.
هەروەها، هەندێک لەم ئاوێتانە یارمەتیی مێشک دەدەن پەیوەندیی نوێ لەنێوان خانەکانیدا دروستبکات، کە ئەمەش بۆ فێربوون و یادگە زۆر گرنگن.
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە، جەختیان کردەوە کە هێشتا بەڵگەکان تەواو نین و ئەم رووەکانە نابنە جێگرەوەی چارەسەری پزیشکی بۆ کێشەکانی یادەوەری.



