رووداو - تەندروستی
ناتالی ریزۆ، پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆی بۆستن دەریخستووە، زۆربەی مرەباکانی ناو بازاڕ بڕێکی زۆر شەکری زیادکراویان تێدایە کە لە هەر کەوچکێکی چێشتدا لەنێوان 8 بۆ 12 گرامدایە.
بەگوێرەی پسپۆڕەکە، تەندروستترین جۆری مرەبا ئەوانەن کە میوە پێکهاتەی سەرەکییانە و شەکری زیادکراویان تێدا نییە. هەروەها، رۆژانە زیاتر لە یەک کەوچکی چێشت مرەبا نەخورێت.
بەگوێرەی پسپۆڕانی خۆراکی زانکۆی کۆلۆمبیا دەریدەخات، پێویست ناکات مرەبا لە ژەمی بەیانیاندا قەدەخە بکرێت، بەڵکو دەکرێت بە شێوازێکی تەندروست بخورێت. بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی خێرای شەکری خوێن، باشترە مرەبا لەگەڵ پرۆتین و ریشاڵەکاندا بخورێت، وەک نانی جۆ یان کەرەی فستق.
هەروەها، گرنگە پێش کڕین پێکهاتەکانی مرەباکە بپشکنرێت، ئەگەر شەکر یان شیلەی گەنمەشامی پێش میوەکە نووسرابوو، ئەوا جۆرێکی دیکە هەڵبژێردرێت. تەندروسترین رێگەش دروستکردنی مرەبایە لە ماڵەوە بە بەکارهێنانی میوەی تازە بەبێ زیادکردنی شەکر.



