رووداو - تەندروستی
توێژەرانی زانکۆی میترۆپۆلیتانی بەریتانی دەریدەخات، ئازاری مل یەکێکە باوترین کێشەکان کە کاریگەری لەسەر ژیان دەبێت و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە زۆربەی خەڵک سەرین بەبێ شێوازی خەوتن و پێکهاتەی جەستەیان هەڵدەبژێرن.
پڕۆفیسۆر د. کریس مکارتی، پسپۆڕی چارەسەری سرووشتی لە زانکۆی مانچستەر میترۆپۆلیتانی بەریتانیا دەڵێت ''هیچ سەرینێک نییە بۆ هەموو کەسێک گونجاو بێت، بەڵکو گونجانی بەپێی شێوازی خەوتن، پانی شان و جۆری دۆشەکەکەت دەستنیشان دەکرێت''.
پسپۆڕەکە چەند زانیاری گرنگی لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرین خستەڕوو:
- خەوتن لەسەر تەنیشت: پێویستت بە سەرینێکی ئەستوورترە بۆ ئەوەی بۆشایی نێوان شان و سەرت پڕبکاتەوە و بڕبڕەی پشتت بە راستی بهێڵێتەوە.
- خەوتن لەسەر پشت یان سک: پێویستت بە سەرینێکی تەنک و نزمترە داپۆشراو لەگەڵ بڕبڕەی ملدا گونجاو بێت.
- ئەگەر لەسەر دۆشەکێکی زۆر رەق دەخەویت، پێویستت بە سەرینێکی ئەستوورترە، چونکە شانت ناچێتە ناو دۆشەکەکە.
- ئەگەر دۆشەکەکەت نەرم بێت، پێویستت بە سەرینێکی تەنکترە، چونکە شانت نقووم دەبێت و نزم دەبێتەوە.
- ئەو کەسانەی شانیان پانە، لە کاتی خەوتنی لەسەر تەنیشت پێویستیان بە سەرینی ئەستوورتر هەیە.

.png&w=3840&q=75)

