رووداو - تەندروستی
نوێترین ئاماری کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئێران دەریدەخات، ساڵانە نزیکەی 200 هەزار تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە وڵاتەکە دەستنیشان دەکرێن و کۆنتڕۆڵکردنی هۆکارەکان باشترین رێگەچارەسەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ژمارەیە.
عەلی موتڵەق، سەرۆکی کۆمەڵەی تیشك و شێرپەنجە لە ئێران دەڵێت: سیستمی تەندروستی پێویستیی بە هێزی مرۆیی راهێنراو، پەرستاری پسپۆڕانە و میکانیزمێک بۆ چاودێریی بەردەوامی نەخۆش هەیە کە ئەمە لە وڵاتی قەیراناویدا ئەستەمە جێبەجێ بکرێن.
عەلی موتڵەق باسی ئەوەش دەکات کە ئەگەر شێرپەنجە بەزوویی دەستنیشان بکرێت، زووش چارەسەر دەبێت.
بەپێی WHO، رێگەکانی پێشگیریکردن لە شێرپەنجە دەکرێت ئەمانە بن؛
* خۆراکی تەندروست
* کەمخواردنی خۆراکە لەقوتوونراوەکان
* دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان
* دوورکەوتنەوە لە کحول
* وەرزش
* کێشڕێکی
* ژینگەی خاوێن
* خۆپاراستن لە تیشکە زیانبەخشەکان
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)