رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ لووتکەی تەندروستیی جیهانیی 2026 دەستپێدەکات و زیاتر لە چوار هەزار بەشداربوو لە 130 وڵاتی جیاوازەوە بەشداربن لەکاتێکدا زیاتر لە هەزار بەشداربووی ئۆنڵاینیشی هەیە.
لووتکەی تەندروستیی جیهانیی 2026 لە رۆژانی 11 تاوەکو 13ـی تشرینی یەکەم لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت و درووشمی ئەم ساڵیش ''لە قەیرانەوە بۆ خۆڕاگری، داهێنان لەپێناو تەندروستی''ـیە.
لووتکەکە سەرکردە سیاسی و زانستییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و کەرتە تایبەتییەکان کۆ دەکاتەوە. گفتوگۆکان باس لە ئیبۆلا و نەخۆشییە گوازراوەکانی دیکە، دژەبەکتریاکان، ئامادەکاری بۆ پەتای داهاتوو، سیستمی تەندروستیی خۆڕاگر، چاودێریی تەندروستی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان وەک ئۆکراینا و هەڕەشە تەندروستییەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا دەکەن.
دکتۆر ئەکسل پریس، سەرۆکی لووتکەی تەندروستیی جیهان دەڵێت "دەستکەوتەکانی رابردوو و پێشکەوتنی بەردەوام لە بواری تەندروستیی جیهانیدا، رووبەڕووی ئاڵنگاریی زیاتر دەبنەوە بەهۆی قەیرانە فرەلایەن و یەک لەدوای یەکەکانەوە. بۆ بنیادنانی سیستمێکی تەندروستیی خۆڕاگر، کاریگەر و دادپەروەرانە، پێویستیمان بە داهێنانە لە سەرانسەری بواری پزیشکیی زیندەیی و تەکنەلۆژیا، دارایی، گەیاندنی خزمەتگوزاری و هاوئاهەنگیی سیاسی. ئەمەش پێویستی بە هاوبەشی و متمانە هەیە لەنێو کەرتی تەندروستی و دەرەوەیدا و ناوەکی دروشمی سەرەکیی لووتکەی جیهانیی تەندروستی 2026 پێکدەهێنێت''.
دکتۆر ئەکسل پریس قسەی بۆ رووداو کردووە و ئەمە قسەکانیەتی
لووتکەی تەندروستیی جیهانی لە ساڵی 2009، بۆ یەکەمجار لەلایەن زانکۆی شاریتەی ئەڵمانیا رێکخرا، لەوکاتەوە ساڵانە لە مانگی ئۆکتۆبەردا(تشرینی یەکەم) لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئامانجی لووتکەکە گەنگەشەکردنی کێشە تەندروستییەکانە لە سەرجەم وڵاتانی جیهان.
_format(webp).webp&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)