رووداو - تەندروستی
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بە نەخۆشیی ئەیدز (UNAIDS) لەنێو لووتکەی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ئەیدز کۆتایی نەهاتووە و هاوپەیمانییەکی فرە کەرتیی فراوان پێویستە بۆ گۆڕینی بەڵێنەکان بۆ کردەوە بە مەبەستی رزگارکردنی ژیان و کۆتاییهێنان بە ئەیدز تاوەکو ساڵی 2030.
رێکخراوەکە ئاشکرای دەکات، سوودوەرگرتن لە وانەکانی رووبەڕووبوونەوەی HIV بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە فراوانترەکانی تەندروستیی جیهانی و پەتای داهاتوو، دڵنیابوونەوە لە گواستنەوەیەکی لەسەرخۆ و سەلامەت بۆ خاوەندارێتیی وڵاتان لە رووبەڕووبوونەوەی HIV کە "زیان" بە هەڵگران و تووشبووانی ڤایرۆسەکە نەگەیێنێت.
ئامارەکان بەپێی UNAIDS
- لە ساڵی 2025دا، 1.2 ملیۆن تووشبووی نوێی ڤایرۆسی ئەیدز (HIV) تۆمار کراون، لەکاتێکدا 570 هەزار تووشبووی نەخۆشیی ئەیدز گیانیان لەدەستداوە.
- نیوەی منداڵانی تووشبووی نەخۆشیی ئەیدز، دەستیان بە چارەسەر ناگات.
- لە جیهاندا لەکۆی 41 ملیۆن تووشبووی ئەیدز و هەڵگری ڤایرۆسی HIV، نزیکەی نۆ ملیۆنیان دەستیان بە چارەسەر ناگات.
- لە ساڵی 2010ـەوە ئەیدز لە حەوت وڵاتدا کەم بووەتەوە و گەیشتووەتە ئەو ئامانجەی کە تاوەکو ساڵی 2030، ئەیدزیان تێدا بنبڕ دەکرێت کە باوترینیان وڵاتانی (کینیا، ئیستیوانی، بێنین، نیپاڵ، زیمبابۆی و رواندا)ـیە.
.png&w=3840&q=75)
_format(webp).webp&w=3840&q=75)