رووداو - تەندروستی
هۆبەی شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک رایدەگەیێنێت، لە ساڵی 2021ـەوە تاوەکو ئێستا هەزار و 697 تووشبووی نوێی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراون کە زۆرینەیان لە تەمەنی 40 بۆ 49 ساڵ بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 13-10-2026 هۆبەی شێرپەنجە لە تەندروستیی دهۆک ئامارەکانی شێرپەنجەی راگەیاند کە تیایدا دەریدەخات، لە ساڵی 2010 تەنیا 29 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراون، لەکاتێکدا ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2025 بووە بە 320 تووشبووی نوێی مەمک.
بەپێی تەندروستیی دهۆک، کەمبوونی ژمارەکان بە هۆکارێکی زۆر بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە کە پشکنین و پێشکەوتن لە بواری تەندروستیدا کەم بووە و کەمتر پشکنین کراوە، پاشانیش ئەو پێشکەوتنە بەربڵاو نەبووە کە خانمان خۆیان پشکنین بکەن و زوو دەستنیشان بکرێن.
لەبارەی ئاماری هەموو شێرپەنجەکان لە ساڵی 2021 تاوەکو 2026 لە دهۆک بەم شێوەیە بووە؛
ساڵی 2021؛ هەزار و 16 تووشبووی نوێ
ساڵی 2022؛ هەزار و 434 تووشبووی نوێ
ساڵی 2023؛ هەزار و 180 تووشبووی نوێ
ساڵی 2024؛ هەزار و 303 تووشبووی نوێ
ساڵی 2025؛ هەزار و 552 تووشبووی نوێ
نۆ مانگی ساڵی 2026؛ هەزار و 404 تووشبووی نوێ
ئەمانەی خوارەوەش ئاماری تووشبووانی شێرپەنجەی مەمکە لە دهۆک لە ساڵانی 2021 تاوەکو 2026؛
ساڵی 2021؛ 222 تووشبووی نوێ
ساڵی 2022؛ 317 تووشبووی نوێ
ساڵی 2023؛ 264 تووشبووی نوێ
ساڵی 2024؛ 291 تووشبووی نوێ
ساڵی 2025؛ 320 تووشبووی نوێ
نۆ مانگی ساڵی 2026؛ 283 تووشبووی نوێ
تەنانەت ئەوەش باس دەکەن کە بەشێکی تووشبووانی شێرپەنجەکە هی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، هەروەها زۆرترین تەمەنی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لەنێوان 40 بۆ 49 ساڵن کە دەگاتە 28.4٪ـی تووشبووان و دواتر تەمەنی 50 بۆ 59 ساڵ دێت کە دەگاتە 24.3٪ـی تووشبووان.
دکتۆر چەکدار ئەحمەد، پزیشکی پسپۆڕی شێرپەنجە و بەڕێوەبەری سەنتەری شێرپەنجە لە دهۆک دەڵێت: نەک لە هەرێمی کوردستان بەڵکو لە هەموو هەرێمی کوردستان شێرپەنجەی مەمک زۆرترینە، لە دهۆک دەگاتە نزیکەی 20٪ـی هەموو تووشبووان،
دکتۆر چەکدار ئەحمەد بۆ خانمان روونی دەکاتەوە، لەکاتی بینینی هەر نیشانەیەک لە مەمکدا سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی و پزیشکی پسپۆڕ بکەن، بۆ ئەوەی زوو کێشەکە دەستنیشان بکرێت و چارەسەریشی بە زوویی بکرێت.
.png&w=3840&q=75)

