رووداو - تەندروستی
توێژەرانی کلیڤلاندی ئەمریکی، رێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە کحول زیان بە مێشک دەگەیەنێت، خانە بەرگرییەکانی مێشک چالاک دەکات.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، خانە بەرگرییەکانی مێشک، لە کاتی خواردنەوەی کحولدا، ئەو پەیکەرەی پشتگیریی خانە دەمارییەکان دەکات تێکدەشکێنن کە خانە دەمارییەکان پێکەوە رادەگرێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر جووڵە و بیرکردنەوە دەبێت.
بەگوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی ئەمریکی، بە بەکارهێنانی تەکنیکی پێشکەوتوو، بۆیان دەرکەوتووە کە لە ماوەی کاژێرێکدا خواردنەوەی کحول، خانە بەرگرییەکانی مێشک دەست دەکەن بە لابردنی ئەو پەیکەرەی پشتگیریی خانە دەمارییەکان دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چالاکیی خانە دەمارییەکان و دروستبوونی نیشانەکانی وەک خەواڵوویی و تێکچوونی هاوسەنگی.
کلیڤلاندی ئەمریکی، "بۆ ساڵانێک، کاریگەرییەکانی کحول لەسەر مێشک تەنیا لە روانگەی خانە دەمارییەکانەوە سەیر دەکرا، بەڵام ئێمە بۆمان دەرکەوت کە خانە بەرگرییەکانی مێشک هاندەری ئەو گۆڕانکارییە زیانبەخشانەن".
توێژینەوەکە ئامانجێکی نوێی بۆ چارەسەر دەستنیشانکردووە، کە پڕۆتینێکە بە ناوی MyD88. دەرکەوتووە، راگرتنی ئەم پڕۆتینە، مێشک لە زیانەکانی کحول دەپارێزێت. ئەم دۆزینەوەیە رێگە بۆ چارەسەری نوێ خۆش دەکات، نەک تەنیا بۆ زیانەکانی کحول، بەڵکو رەنگە بۆ مادە هۆشبەرەکانی دیکە و نەخۆشییە دەمارییەکانیش سوودی هەبێت.



