رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی نۆتینگهام و شێفیڵد ئاشکرای کردووە، دووکەڵی جگەرە زیانی دەبێت بۆسەر تەندروستیی زاوزێی خانمان و پیاوان دەبێت و دەشێت توانای وەچەخستنەوەیان کەم بکاتەوە.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری Frontiers بڵاو کراوەتەوە و دەریخستووە، بەرکەوتن بە دووکەڵی جگەرە گۆڕانکاری لە کارکردنی هێلکەدان و بەرهەمهێنانی سپێرمدا دروستدەکات.
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، نەزۆکی کێشەیەکی جیهانییە و نزیکەی 1 لە 6 کەسی پێگەیشتوو لە قۆناخێکدا تووشی دەبن.
- کاریگەریی دووکەڵی جگەرە لەسەر خانمان
دووکەڵی جگەرە گۆڕانکاری لە چالاکیی جینەکانی هێلکەداندا دروستدەکات، ئەو جینانەی بەرپرسن لە دابەشبوونی خانە، چالاکییان کەم دەکات و ئەوانەی پەیوەستن بە بەرهەمهێنانی پرۆتینەوە، چالاکییان زیاد دەکات. ئەمەش هاوشێوەی ئەو گۆڕانکارییانەیە کە لە کاتی پیربوونی هێلکەداندا روودەدەن.
- کاریگەریی دووکەڵی جگەرە لەسەر پیاوان
لە نێرینەکاندا، بەرکەوتنی زۆر بە دووکەڵی جگەرە، بووەتە هۆی گۆڕانکاریی پێکهاتەیی لە گونەکاندا و فراوانبوونی بۆڕییەکانی بەرهەمهێنانی سپێرم، گۆڕانکاری لە چالاکیی ئەو جینانەدا بەدیکراوی کە کۆنترۆڵی بەرهەمهێنانی سپێرم دەکەن.



