رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا درا بە بەشێک لە ئۆتیزمەکانی سلێمانی و ڤاکسینەکان لەلایەن رێکخراوی یونیسێفەوە دابین کراون.
رێکخراوی یونسێف 200 ڤاکسینی وەرزی بە لقی سلێمانیی کۆمەڵەی ئۆتیزم بەخشیوە و بەختیار رەئووف، سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، منداڵانی ئۆتیزم رادەهێنین کە لە دەرزی نەترسن و هەموویان دەکوتین، چونکە بەرگریی جەستەیان لاوازە و زۆری پێویستییانە.
بەختیار رەئووف ئاشکرای دەکات، تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 14 منداڵی ئۆتیزمیان لەلا تۆمار کراوە و هەموویان بە راپۆرتی پزیشكی پشتڕاستکراوەتەوە کە ئۆتیزم.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار هەزار ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان هەن و ئەمەی خوارەوە ئاماری ساڵی 2025ـە؛
هەولێر
1350 کەس
سلێمانی و هەڵەبجە
950 کەس
دهۆک
900 کەس
زاخۆ
350 کەس
گەرمیان
350 کەس
کۆی گشتی زیاترە لە سێ هەزار و 900 توشبوو
نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵی 1-2 ساڵی
وەڵامی بانگکردن ناداتەوە
سەیری کەسی بەرامبەر ناکات
خەندەی نییە
زووهەڵچوون و تووڕەبوون
رەفتاری دووبارە
نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵی سەروو 2 ساڵان
قسە و وشەی دووبارەی
جووڵەی دووبارە
کێشە لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
یارینەکردن لەگەڵ منداڵی دیکە
نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵی سەروو 2 ساڵان
هەستیاربوون بە رووناکی و دەنگ
هەستیاربوون بە دەستلێدان
نەبوونی پەیوەندی چاو
حەزکردن لە تەنهایی
سەرنجنەدان


