رووداو - تەندروستتی
بەکارهێنانی هاوێنەی جوانکاری بەبێ رەچەتەی پزیشک مەترسیدارە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی هەمیشەیی بینین.
کۆمەڵەی پزیشکانی ئەمریکی چاو دەریخستووە، بەکارهێنانی هاوێنەی جوانکاری بەبێ رەچەتە و چاودێریی پزیشکی پسپۆڕ، مەترسییەکی جدییە بۆ سەر تەندروستیی چاو. پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە کە کڕینی ئەم هاوێنانە لە سەرچاوەی نایاسایی وەک ئۆنلاین، زیانی راستەوخۆ بە چاو دەگەیەنێت.
بەپێی پسپۆڕانی کۆمەڵەی ئەمریکی چاو، پشکنینێک لەسەر 300 جۆری هاوێنەی جوانکاری دەریخستووە، بەکارهێنانیان مەترسیی هەوکردنی توندی گلێنەی چاو زیاد دەکات. هۆکارەکانی وەک ماددەی کیمیایی، ناڕێکیی رووی هاوێنەکە و کەمبوونەوەی ئۆکسجین دەبنە هۆی برینداربوون کە لە حاڵەتە قورسەکاندا رەنگە پێویست بە چاندنی گلێنە بکات بۆ رزگارکردنی بینایی.
بۆ پاراستنی تەندروستی چاو پسپۆڕانی کۆمەڵەکە رێنوێننی دەدەن;
- هەرگیز هاوێنەی جوانکاری و رازاندنەوە بێ رەچەتەی پزیشک مەکرە و بەکاری مەهێنە.
- هاوێنە لە کەس وەرمەگرە.
- هەرگیز بە هاوێنە مەخەوە و مەلە مەکە یان لە ژێر دووشدا بەکاری مەهێنە.



