رووداو - تەندروستی
لەکاتی گۆڕینی وەرز بەتایبەت پاییز بۆ زستان کۆمەڵێک نەخۆشی وەکو وشکبوونەوەی پێست و هەستیاری دەبنە کێشەی باوی وەرزی پاییز.
د. شاخەوان محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری دەریدەخات، لە منداڵاندا ئەو خۆراکانەی کە هەستیاری زیاد دەکەن دەبێت کەم بکرێتەوە بەڵام لە گەورەدا کاریگەریی نییە ئەگەر کەسەکە خۆی هەستیاری بە خواردنەکە نەبێت.
د. شاخەوان محەممەد، دەڵێت "لە زستاندا بەهۆی کەمبوونەوە یاخود نەمانی چینی سەرەوەی پێست و بەکارهێنانی جلوبەرگ و لفکەی زبر، پێست هەستیار دەکات، بۆیە هەموو کەسێک پێویستە بایەخ بە کرێمی شێدارکەرەوە بدات و ئەو شتانە بەکارنەهێندرێن کە دەبنە هۆی وشکبوونەوە و هەستیاریی پێست".
بەپێی ناوەندی CDCـی جیهانی، لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و ساردبوونەوەی کەشوهەوا، بەرگریی جەستە لاواز دەبێت و ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسە بڵاو دەبنەوە، لە هەمان کاتدا پێست تووشی وشکبوونەوە و کزبوون دەبێت بەهۆی کەمیی شێ لە هەوادا.


