رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا دەریدەخات، نەخواردنی دەرمانی بەرزەپەستانی خوێن لە کاتی خۆیدا، ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک بەرزدەکاتەوە.
د. چیانچیان یانگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ، دەڵێت:بەپێی شیکارییەک کە بۆ زیاتر لە 90 هەزار کەس کراوە، ئەو نەخۆشانەی بە بەردەوامی دەرمانەکانیان خواردووە، روودانی جەڵتەی دڵ و خوێنبەرەکانیان بە رێژەی 11٪ کەمی کردووە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە بەشداربووان بەسەر دوو گرووپدا دابەشکرابوون: ئەوانەی لانیکەم 80%ی دەرمانەکانیان خواردبوو (پابەندبوونی بەرز) و ئەوانەی کەمتر لە 80%یان خواردبوو (پابەندبوونی نزم).
ئەنجامەکان دەریانخست، ئەو کەسانەی دەرمانەکانیان بە رێکوپێکی خواردووە، پەستانی خوێنیان 5.2 پلە دابەزیوە. بەڵام، لەو کەسانەی کە بە رێکوپێکی نەیانخواردووە، پەستانی خوێنیان تەنیا 3 پلە دابەزیوە. هەروەها، خواردنی رێکوپێکی دەرمانەکان مەترسیی جەڵتەی دڵ بە رێژەی 11% کەمدەکاتەوە، لەکاتێکدا ئەو کەسانەی پابەندی خواردنی دەرمانەکانیان نەبوون، مەترسیی جەڵتەی دڵیان کەمینەکردووە.
بەپێی توێژینەوەکە، نزیکەی 1.4 ملیار کەسی پێگەیشتوو لە جیهاندا لەنێوان تەمەنی 30 بۆ 79 ساڵیدا تووشی بەرزیی پەستانی خوێن بوون، کە هۆکارێکی سەرەکیی نەخۆشی و مردنە.

.jpeg&w=3840&q=75)

