رووداو - تەندروستی
توێژەرانی زانکۆی جۆنز هۆپکینز لە ئەمریکا، ئامێرێکی نوێی سۆنەر تاقیدەکەنەوە کە شەپۆلی دەنگی بەکاردەهێنێت بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختی شکاویی ئێسک، ئەمەش دەرفەتێک بۆ چارەسەری خێراتر دەڕەخسێنێت.
د.ئانا نایت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەم سیستمە لەبری ناردنی زۆربەی وزەکە بەناو توێژی ناوەڕاستی ئێسکدا، شەپۆلی دەنگیی رووکەش دروستدەکات کە بە درێژایی توێژە دەرەکییەکەی دەجووڵێن. چونکە ئەم شەپۆلانە هێواشتر دەجووڵێن و بە خێرایی کەم نابنەوە، بۆیە هەستیارن بۆ گۆڕانکارییە زۆر بچووکەکان.
ئامێرەکە بەناوی OsteoSEE شکاویی بچووکتر لە 0.5 ملیمەتری دەستنیشانکردووە، کە لە ئەستووریی کارتی بانکیی ستاندارد باریکترە، ئامێرەکە کاردەکات بە ئاراستەکردنی شەپۆلە دەنگییەکان بەرەو ئێسک بە گۆشە و لەرەی دیاریکراو.
توێژەرانی زانکۆ ئەمریکییەکە ئاماژەبەوەدەکەن،شکاویی فشاریی ئێسکی قامیشە یەکێکە لە باوترین پێکانەکان کە سەربازان تووشی دەبن، بەڵام دەستنیشانکردنی لە قۆناخە سەرەتاییەکانیدا سەختە، بەهۆی ئەم ئامێرەوە ئەم جۆرە شکانە دەستنیشان دەکرێت،هەروەها ئەم تەکنەلۆژیایە دەکرێت لە دەرەوەی پزیشکیی سەربازیدا بەکاربهێنرێت، وەک پزیشکیی وەرزشی و چاودێریی منداڵان، کە دەکرێت جێگرەوەیەکی سەلامەتتر بێت لە تیشکەکانی دیکە بۆ هەڵسەنگاندنی هەندێک لە پێکانەکانی ئێسک.
.png&w=3840&q=75)

