رووداو - تەندروستی
لە نەخۆشخانەی نیشتمانیی قامیشلۆ ناوەندی چاندنی پەلی دەستکرد هەیە و بەشێکی دیکەشی بۆ فراوان کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 26-10-2026 د. جوان حەمی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نیشتمانیی قامیشلۆ دەڵێت: ئەم سەنتەرە لە 2023دا دامەزرا، بەڵام بچووک بوو و ئێستا فراوان کراوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە گوتی، ئەوان لەلایەن رێکخراوی خاچی سوورەوە پاڵپشتیی دەکرێن و هەموو خزمەتگوزارییەکانیان بێ بەرامبەرە.
32 هەزار کەس لە قامیشلۆ هەن کە پێویستییان بە دروستکردنی پەلی دەستکرد هەیە و خاوەن پێداویستیی تایبەتن، زۆرینەشیان قوربانییانی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکەن.


.png&w=3840&q=75)
