رووداو - تەندروستی
چارەسەرکارێکی دەروونی هۆشداری دەداتە دایک و باوکان کە لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی دواکەوتنی ژیریی یاخود کێشەی ژیریی منداڵەکانیان، منداڵەکانیان ببەن بۆ لای پزیشكی پسپۆڕ بۆ ئەوەی چارەسەرییەکانیان ئاسان بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-10-2026 نیوار حەسەن، چارەسەرکاری دەروونی لە دهۆکەوە بەشداریی بووڵتەنی تەندروستی کرد و گوتی: ئاستەنگییەکانی ژیریی لە هەرێمی کوردستان بەربڵاوە و لە تەمەنی 22 ساڵییەوە نیشانەکانی دەردەکەون.
نیوار حەسەن لەبارەی بیرچوونەوە منداڵ دەڵێت: ئەوە مانای ئەوە نییە کە منداڵەکە کێشەی ژیریی هەیە، بەڵکو دەبێت بە لیژنە ببردرێتە لای پزیشکی پسپۆڕ، چونکە هۆکارگەلێک هەن بۆ ئەوە.
نیشانەکانی کەمیی توانای ژیری ئەمانەن
- دواکەوتنی قسەکردن لە تەمەنی منداڵیدا
- کێشە لە فێربوونی خوێندنەوە و نووسین
- درەنگ فێربوونی بیرکاری
-دروستنەکردنی پەیوەندیی هاوڕێیەتی
- تێنەگەشتن لە یاسا کۆمەڵایەتییەکان
- پێویستبوون بەوەی کە هەمیشە یارمەتیی بدرێت
