رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی لە بەریتانیا دەریخستووە، هەندێک لە حەبەکانی هەستیاری دەتوانن بە شێوازێکی مەترسیدار کارکردنی مێشک تێکبدەن و خێرایی کاردانەوەکان خاوبکەنەوە.
د. دایپا کامدار، پزیشکی دەرمانساز لە زانکۆی کینگستۆن لە بەریتانیا دەریدەخات، دەرمانەکانی دژەهەستیاری دابەش دەبن بۆ 2 جۆر. جۆرە کۆنەکان (First-generation) بەهۆی تێپەڕاندنی بەربەستی مێشک، دەبنە هۆی خەواڵوویی و کەمبوونەوەی تەرکیز. بە پێچەوانەوە، جۆرە نوێیەکان (Second-generation) بە شێوەیەک دروستکراون کە کەمترین کاریگەرییان لەسەر مێشک هەبێت.
د. دایپا کامدار هۆشداری دەدات، بەکارهێنانی هەڕەمەکیی دەرمانە خەواڵووەکان، بەتایبەت لەگەڵ ماددەی هۆشبەر یان کحول، چونکە مەترسی بۆ شۆفێریکردن و چالاکییەکانی دیکە دروست دەکات.
پزیشکان رێنوێنی دەدەن، پێویستە پێش بەکارهێنانی حەبی هەستیاری سەرنج لە جۆرەکەی بدرێت. ئەو کەسانەی کاریان پێویستی بە سەرنجی ورد هەیە، وەک شۆفێران، دەبێت خۆیان لە بەکارهێنانی دەرمانە کۆن و خەواڵووەکان بەدوور بگرن. بۆ هەڵبژاردنی سەلامەترین دەرمان، باشتروایە راوێژ بە پزیشک یان دەرمانساز بکرێت.
هەندێک نموونەی دەرمانە هەستیارەکانی نەوەی یەکەم First-generation:
Diphenhydramine-
Chlorpheniramine-
Hydroxyzine-
Doxylamine-
هەندێک نموونەی دەرمانە هەستیارەکانی نەوەی دووەم Second-generation:
Loratadine-
Levocetirizine-
Desloratadine-
Cetirizine-



