کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانکۆی ماستریختی هۆڵەندا: خواردنی عەلی بابا یادگە بەهێز دەکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

02-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد02-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

رووداو - تەندروستی 

توێژەرانی زانکۆی ماستریخت دەریخستووە، خواردنی رۆژانەی عەلی بابا لە کەسانی بەساڵاچوواندا یادگە بەهێز دەکات و بەرگریی خانەکانی مێشک بۆ هۆرمۆنی ئینسۆلین زیاد دەکات.

پەیمانگەی نووتریم لە زانکۆی ماستریختی هۆڵەندا دەریدەخات، ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لەسەر 31 کەسی تەمەن 60 بۆ 75 ساڵ ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، خواردنی 60 گرام عەلی بابای بێخوێی برژاو بۆ ماوەی 16 هەفتە، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بەشەکانی مێشکدا هەبووە کە پەیوەستن بە یادگە.

د. پیتەر جۆریس، پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆی ماستریختی ئاماژە دەدات، ئینسۆلین جگە لە رێکخستنی شەکر، بۆ گەشەی خانەکانی دەمار و پاراستنی یادگەش گرنگە. خواردنی بەردەوامی عەلی بابا بەهۆی دەوڵەمەندیی بە چەوریی بەسوود، ریشاڵ و مادەی  (L-arginine)، یارمەتی باشترکردنی سووڕی خوێنی مێشک و یادگە دەدات.

بەگوێرەی پسپۆڕی خۆراکەکە، عەلی بابا سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی پرۆتین و دژەئۆکێسنە، یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی لاوازبوونی یادگە. هەروەها، رێنوێنی دەدات بە خواردنی بڕێکی گونجاوی عەلی بابای سرووشتی و بێخوێ، لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە جۆری سوێرکراو بەهۆی کاریگەریی نەرێنی لەسەر پەستانی خوێن.

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە