رووداو - تەندروستی
یەکەم دیداری 'یەک تەندروستی' لە زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک پسپۆڕ بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 03-11-2026 پڕۆفیسۆر د. هاژە عەبدوڵڵا، پسپۆڕی شێرپەنجە بە رووداوی راگەیاند، شێرپەنجەی سییەکان لە پیاوان و شێرپەنجەی مەمک لە خانمان، باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەن لە جیهاندا. هەروەها، لە هەرێمی کوردستان کە شێرپەنجەی مەمک لە خانماندا بەربڵاوتریینە بەدوای ئەمەش شێرپەنجەی سییەکان دێت لە پیاواندا.
پڕۆفیسۆر د. هاژە عەبدوڵڵا، دەڵێت " لە هەولێر و دهۆک شێرپەنجەی گورچیلە پێنجەمین جۆری شێرپەنجەیە".
ئەم پسپۆڕەی شێرپەنجە ئاماژە دەدات، رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە ماوەی شەش ساڵدا دووهێندە بووە. هەروەها، جگەرەکێشان، خواردنەوە کحولییەکان و زیادبوونی کێش هۆکاری تووشبوونن بە جۆرەکانی شێرپەنجە دەتوانرێت بە شێوەیەکی ئاسان رێگری لێبکرێت.
.jpeg&w=3840&q=75)
