رووداو - تەندروستی
خۆراکناسێک رایدەگەیێنێت، ئەوانەی هەستیارییان بە لاکتۆز هەیە، باشترە ماست نەخۆن ئەمەش لە کێشەکانی کۆئەندامی هەرسدا هەستی پێ دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-11-2026 مریەم جومعە، خۆراکناس لە بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی: هەر ماستێک جگە لە شیر و هەوێن پێکهاتەی دیکەی بۆ زیاد بکرێت، ئەوا کواڵیتییەکەی کەم دەبێتەوە.
بگوتەی ئەو خۆراکناسە، ''هەر ماستێک مادەی پارێزەری تێدا بێت و تەمەنی درێژ بێت، کواڵیتییەکەی کەمترە بەراورد بەو ماستانەی کە ماوەی شیاوییان بۆ خواردن کەمە''.
لە کۆتاییدا مریەم جومعە هۆشداری دەدات کە ماست دەبێت سپی بێت و تۆپەڵ تۆپەڵ نەبێت، پاشانیش بۆنەکەی دەبێت بۆنی شیر بدات. تامەکەشی نابێت زۆر ترش و زۆر شیرین بێت.


.png&w=3840&q=75)