رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی کورد لە بەریتانیا رێکخراوێکی هەیە بۆ یارمەتیدانی منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە و لەڕێگەی رێکخراوەکەیەوە دەرمان بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە دابیندەکات.
رێکخراوی خێرخوازیی بەکر تایبەتە بە دابینکردنی چارەسەر بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە و د. ئیسماعیل بەکر کە سەرۆکی رێکخراوەکەیە دەڵێت: یارمەتیدانی منداڵ ئەرکێکی مرۆڤایەتییە و چەندین منداڵی تووشبووی شێرپەنجە بۆ چارەسەر هاتوونەتە بەریتانیا و ئیتاڵیا.
د. ئیسماعیل بەکر گوتی: پزیشکی ئیتاڵیمان هێناوەتە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری منداڵان و رێکخراوەکەمان لە ساڵی 2020ـەوە چارەسەری منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە دەکات.


.png&w=3840&q=75)