کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

شێنێ شۆڕش تووشبووی شەکرەیە و چوار ساڵە پێی زانیوە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

رووداو - تەندروستی

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ کچ و باوکێکە کە کچەکەی تووشبووی شەکرەیە و ئەو کچەی، چوار ساڵە پێی زانیوە. باوکی شێنێ دەڵێت، بە کەمبوونەوەی کێشی کچەکەم، زانیمان کە شەکرەیەتی و تەواوی شێوازی ژیانیمان گۆڕی.

چیرۆکی سەرکەوتنی منداڵێکی تووشبووی شەکرە باس دەکرێت و دکتۆر نمە دەپرسێت کە چۆن دایک و باوکی زانیویانە ناڕێکییەک لە کچەکەیاندا هەیە؟ لە وەڵامدا شۆڕش کە دەکاتە باوکی شێنێ گوتی: بە کەمبوونەوەی کێشی کچەکەم، زانیمان کە شەکرەیەتی.

ئەوەشی باس کرد کە زانیویانە شێنێ نەخۆشیی شەکرەی هەیە، تەواوی شێوازی ژیانیان گۆڕی، بەتایبەت لە خۆراکەکانی.

شێنێ شۆڕش دەڵێت: حەز دەکەم لە داهاتوودا ببمە پزیشکی منداڵان و ئێستا راهاتووە لەگەڵ دۆخەکەی.

ئامارەکانی نەخۆشیی شەکرە لە جیهاندا

بەگوێرەی نوێترین ئاماری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی شەکرە، نزیکەی 589 ملیۆن کەسی پێگەیشتوو (تەمەن 20 بۆ 79 ساڵ) لە سەرتاسەری جیهاندا نەخۆشیی شەکرەیان هەیە. رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دەڵێت، لە ساڵی 2025ـدا نزیکەی 9.5 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی شەکرەی جۆری یەک بوون.

تاوەکو ساڵی 2040 دەگاتە 642 ملیۆن تووشبوو و ساڵانەش بەهۆیەوە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس گیان لەدەستدەدەن بەتایبەت ئەوانەن کە شەکرەکەیان کۆنتڕۆڵ نییە.

بەپێی ئەو ئامارانە 90%ـی تووشبووان لە جۆری دووەمن و 80% لە نێو هەژارەکانە.

چەند راستییەک لەبارەی شەکرە

* نەخۆشییەکی درێژخایەنە
* شەکری نێو خوێن لە رێژەی ئاسایی زیاترە کە رێژەی شەکرەی ئاسایی زیاترە لە 120mg/dl و رێژەی شەکرەی سێ مانگیش زیاترە لە 5.7%.
* بە گشتی سێ جۆری هەیە (شەکرەی جۆری یەک، شەکرەی جۆری دوو و شەکرەی دووگیانی).
* لە شەکرەی جۆری یەک پەنکریاس ئەنسۆلین دروستناکات، کە کۆنتڕۆڵی هاوسەنگردنی شەکری خوێن دەکات.
* لە شەکرەی جۆری دوو جەستە سوود لە ئەنسۆلین وەرناگرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەکری نێو خوێن.



بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە