کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

سەرۆکوەزیرانی رووسیا: ڤاکسینی شێرپەنجە بەبێ مەرجی سیاسی بۆ هەموو جیهان دابین دەکەین

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

رووداو - تەندروستی

فۆڕمی نێودەوڵەتیی هەناردەی دروستکراوی رووسیا (Made in Russia) ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2026 لە شاری مۆسکۆ بەڕێوەچوو، تێیدا بوارە جیاوازەکانی کەرتی تەندروستی، چارەسەرە پزیشکییەکان و بایۆتەکنەلۆژیا گرنگیی تایبەتیان پێدرا.

میخائیل میشوستین، سەرۆکوەزیرانی رووسیا بەشداریکرد و لەمیانەی بەشدارییکردنیدا لە فۆرمەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، رووسیا دەیەوێت نەک تەنیا کاڵا، بەڵکو تەواوی چارەسەر و تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان لەوانەش ڤاکسینی داهاتووی شێرپەنجە هەناردەی هەموو ئەو وڵاتانە بکات کە پێویستیان پێیەتی، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە دوور دەبێت لە هەر مەرجێکی سیاسی.

فۆڕمەکە کە لە شاری مۆسکۆ بەڕێوەچوو، یەکێک لە مژارەکاندا کە کۆمپانیا و ناوەندە زانستییەکانی رووسیا نوێترین داهێنانی پزیشکییان لە بواری دەرمان، ئامێری پشکنین و تەکنەلۆژیای تەندروستیدا نمایش کرد، ئامانج لێیان بەرزکردنەوەی توانای کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی چارەسەری خێرا و کارایە بۆ نەخۆشەکان.

دکتۆر بەیار ئارام، پزیشکی دەرمانساز بە رووداوی راگەیاند، یەکەم کوردم کە لەم فۆڕمە جیهانییە وەکو قسەکەر بەشداربووم، ئەم فۆڕمە دەبێتە پردێکی پەیوەندی بۆ ناساندنی بەرهەمەکانی رووسیا و ئەو داهێنانە نوێیانەی کە لەم وڵاتەدا دەکرێت.

دکتۆر بەیار ئارام، دەڵێت "توانیم دەنگی وڵاتی خۆمان بگەیەنم بەم فۆڕمە کە پێویستە چی بکرێت لە وڵاتەکەماندا، تاوەکو بتواندرێت پەیوەندییەکی بەهێز دروست بکرێت و ئەو بەرهەمە باشانەی کە لە رووسیا دروست دەکرێت بەتایبەت لە بواری پزیشکدا کە بتوانین بیهێنین بۆ خزمەتی هاونیشتمانی وڵاتەکەی خۆمان". 

لە دیارترین ئەو داهێنانە پزیشکییانەی کە لە پێشانگەکەدا سەرنجی بەشداربووانی راکێشا و لەلایەن ناوەند و کۆمپانیا بەشداربووەکاندا ئەنجامدرابوو:

- ئامێری شیکردنەوەی خوێنی هێمۆلیپ (HemoLip): سیستمێکی زیرەکە بۆ شیکردنەوەی نموونەی خوێن لە ماوەی تەنیا پێنج چرکەدا بێ پێویست کردن بە کردنەوەی لوولەی پشکنین یان زیادکردنی مادەی کیمیایی،  لەلایەن ستارت ئەپی (HemoTek AI) - زانکۆی سێچنۆڤ و MIPT پەرەی پێدراوە.

- پشکنینی خێرا بۆ ڤایرۆسی نەمانی بەرگری (HIV): نەوەیەکی نوێی پشکنین کە دەتوانێت ڤایرۆسەکە تەنیا دوو هەفتە دوای تووشبوون ئاشکرا بکات، لەلایەن کۆمپانیای بایۆتەکنەلۆژیی (Rapid Bio) لە ئاولان-وودێ بەرهەم هاتووە.

- ئامێرەکانی چاودێریی دەماری (Neurosoft): بۆ چاودێریکردنی سیستمی دەماری، شیکردنەوەی ماسولکەکان و پشکنینی بیستن بە شێوازێکی زۆر پێشکەوتوو، کە لەلایەن کۆمپانیای (Neurosoft)ـەوە دروستکراوە.

- ئامێری چاپکردنی پێست (Skin bioprinter): داهێنانێکی گرنگ لە بوارەکەدا کە لەلایەن زانکۆی سێچنۆڤەوە نمایشکرا.

- ئامێری شووشتنی گورچیلە (SATIS): ئامێرێکی پێشکەوتووی رووسییە بۆ نەخۆشانی پەککەوتووی گورچیلە کە بە شێوەیەکی خۆکار چاودێری پەستانی خوێن و لێدانی دڵ دەکات لە لەلایەن زانکۆی سێچنۆڤەوە پێشکەش کرا.

- ئامێری چاودێریی دڵ (RITM-1 ECG monitor): ئامێرێکی پێشکەوتووی پشکنینی کارەبایی دڵ کە لەلایەن زانکۆی سێچنۆڤەوە پێشکەش کرا.

شارەزایانی بواری تەندروستی جەخت لەوە دەکەنەوە کە گرنگیدان بە داهێنانە تەکنەلۆژییەکان لە پزیشکیدا رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی دەبێت لە زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان، باشترکردنی چارەسەر و پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە