رووداو - تەندروستی
لە زانکۆی راپەڕین بەشێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی گیادەرمانی دەکرێتەوە و سەرۆکی بەشەکە دەڵێت، دەڤەری راپەڕین پڕە لە شاخ و ئاو و هەواکەی گونجاوە بۆ گەشەکردنی رووەکی پزیشکی، ئەمەش هاوکارە لە کردنەوەی بەشەکە لە دەڤەرەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18-11-2026 بێریڤان عەبدولقادر، سەرۆکی بەشی بەرهەمهێنانی رووەکە پزیشکییەکان بە رووداوی راگەیاند، ساڵی رابردوو بەشەکە کراوەتەو و 35 خوێندکار وەرگیران.
ئەو روونی دەکاتەوە، پێویستە هۆشیاریی تەندروستی و هۆشیاری لەبارەی بەشەکەوە بڵاو ببێتەوە، چونکە هەرێمی کوردستان پڕە لە رووەک و خاکەکەی بەپیتە بۆ بوونی چەندین رووەک کە دەکرێت لەڕووی پزیشکییەوە سوودیان لێ وەربگیرێت.


