کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی میزەڕۆ: دەوالیی گون کاریگەری لەسەر توانای منداڵبوون و هۆڕمۆنەکان هەیە

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

رووداو - تەندروستی 

دەوالیی گون کاریگەریی لەسەر توانای منداڵبوون، ئازاری درێژخایەن و هاوسەنگیی هۆڕمۆنی پیاوان دادەنێت.

د. پیتر شلیگڵ، پسپۆڕی نەشتەرگەریی میزەڕۆ لە زانکۆی کۆرنێل دەریخستووە، دەوالی گون کاریگەری لەسەر دروستبوونی سپێرم و توانای وەچەخستنەوەی پیاوان دادەنێت. هەروەها، نەشتەرگەری لابردنی دەوالیی رۆڵێکی گرنگی لە چارەسەری نەزۆکیی پیاواندا هەیە، چونکە دەوالیی پەیوەندی بە تێکچوونی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن، ئازار و نەبوونی سپێرمەوە هەیە.

بەپێی توێژینەوەکە، چارەسەرکردنی دەوالیی نەک تەنیا کواڵیتی سپێرم باشتر دەکات، بەڵکو یارمەتیی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆنیش دەدات. سەبارەت بەو ئازارەی کە لەوانەیە لەگەڵیدا بێت، پزیشکان جەختیان لەسەر گرنگیی پشکنینی وردی سۆنەر کردەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەرچاوەی ئازارەکە. 

د. پیتر شلیگڵ، دەڵێت: دەوالیی لە نزیکەی 15%ی نەوجەوانان بوونی هەیە و هەرچەندە زۆربەیان لە داهاتوودا تووشی کێشەی منداڵبوون نابن، بەڵام لە هەندێک بارودۆخدا پێویستە چارەسەر بکرێن بۆ پاراستنی گەشەی گونەکان.

بەپێی مایۆکلینیک، دەوالیی گون بریتییە لە گەورەبوونی نائاسایی خوێنبەرەکانی ناو کیسەی گون، هاوشێوەی ئەو دەوالییەیە کە لە قاچەکاندا دروست دەبێت. دەوالیی گون دروست دەبێت کاتێک ئەو دەمارانەی کە خوێن لە گونەکانەوە دەگەڕێننەوە بۆ دڵ، لاواز دەبن یان لە کار دەکەون. ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی خوێن و فراوانبوونی دەمارەکان. کۆبوونەوەی خوێن، پلەی گەرمیی ناوچەکە بەرز دەکاتەوە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر دروستبوون و کواڵیتی سپێرم دادەنێت.

پسپۆڕان رێنوێنی دەدەن، پیاوان و بەتایبەت نەوجەوانان لە کاتی هەستکردن بە ناڕەحەتی، گرێی نائاسایی یان کێشەی وەچەخستنەوە، بە زوویی سەردانی پزیشک بکەن و پشکنینی پێویست، وەک سۆنەر ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا رێگری لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە
تەندروستی18-11-2026

د. سیروان کامل: هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە
تەندروستی18-11-2026

د. نزار گزالی: گرفتە دەروونییەکان زۆر بوون و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان هەیە

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو
تەندروستی18-11-2026

حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە