Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

د. سەعدی تەیب

د. سەعدی تەیب

تەندروستی28-05-2026

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بڕوا فەرهاد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بڕوا فەرهاد

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە
تەندروستی28-05-2026

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە
تەندروستی28-05-2026

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە

کوشتارگەی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ ئاژەڵێکمان بە تەواوی رەتنەکردووەتەوە
تەندروستی28-05-2026

کوشتارگەی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ ئاژەڵێکمان بە تەواوی رەتنەکردووەتەوە

رووداو- تەندروستی

پزیشکێکی ڤێتێرنەری لە ئیدارەی راپەڕین رایدەگەیێنێت، 20 ساڵە داوای دروستکردنی کوشتارگەیەکی هاوچەرخ دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بۆیان نەکراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-5-2026 د. سەعدی تەیب پزیشکی ڤێتێرنەری لە بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەریی راپەڕین رایگەیاند، "ماوەی 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەم، بەڵام تاوەکو ئێستا کوشتارگەمان نییە، لە هەمووی گرنگتر پشکنینی پێش سەربڕینە کە دەبێت دابینبکرێت، بەڵام هیچیان بۆ نەکردووین لەبەر ئەمەش سەربڕینی ئاژەڵ لە شوێنی ناتەندروست مەترسیی گەورەی بۆ سەر تەندروستیی هاونیشتمانیان دروستکردووە."

د. سەعدی تەیب ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنیا یەک شوێن بۆ سەربڕینی ئاژەڵ هەیە کە هیچ مەرجێکی تەندروستیی تێدا نییە و گوتی، "دوێنێ تاوەکو نیوەڕۆ 15 ئاژەڵی بچووک لەو شوێنە سەربڕدرابوون."

د. سەعدی تەیب، باسی لەوەش کرد کە لەگەڵ وەبەرهێنەرێک قسەی کردووە و پێی راگەیاندووە تاوەکو ساڵی داهاتوو کوشتارگەیەکیان بۆ دروست بکات.

د. سەعدی تەیب داوای لە فەرمانگەی ژینگە و تەندروستی کرد کە پێش ڤێتێرنەری بێن و هەڵوێستیان هەبێت لەسەر ئەو پرسە. هەروەها رووی لە هاونیشتمانیان کرد و گوتی، دەبێت ئاژەڵێکی تەندروست سەرببڕدرێت و ژینگەش پیس نەکرێت.