Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەڤپەیڤین

جێگری پارێزگاری حەسەکە: 9000 ئەندامی ئاسایش دەچنە ناو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نالین حەسەن
نالین حەسەن02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی: عێراق بەڵێنی داوە جارێکی دیکە مووچە نەبێتە کارتێکی سیاسی
هەڤپەیڤین02-06-2026

وەزیری دارایی: عێراق بەڵێنی داوە جارێکی دیکە مووچە نەبێتە کارتێکی سیاسی

وانگ هۆیاو بۆ رووداو: چین لایەنگری ئاشتییە و ستراتیژی سەربازیی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نییە
هەڤپەیڤین02-06-2026

وانگ هۆیاو بۆ رووداو: چین لایەنگری ئاشتییە و ستراتیژی سەربازیی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نییە

کۆمپانیا گەشتیارییەکانی باکووری کوردستان: پلانمان هەیە نرخ بۆ گەشتیارانی باشووری کوردستان دابەزێنین
هەڤپەیڤین01-06-2026

کۆمپانیا گەشتیارییەکانی باکووری کوردستان: پلانمان هەیە نرخ بۆ گەشتیارانی باشووری کوردستان دابەزێنین

رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد هیلالی، جێگری پارێزگاری حەسەکە بە رووداوی راگەیاند، کە حکومەتی سووریا زیاتر لە 1200 شەڕڤانی هەسەدەی ئازاد کردووە و تەنیا ژمارەیەکی کەم لە زیندانەکاندا ماونەتەوە.

ئەحمەد هیلالی لە وەڵامی پرسیارەکانی نالین حەسەن، پێشکێشکاری رووداودا جەختی کردەوە، کە حکومەت پابەندە بە ئازادکردنی هەموو شەڕڤانانی هەسەدە، بەڵام هەندێک کەس بەهۆی دۆسیەی شەخسی یان دۆسیەی مافی گشتی بە زیندانیی ماونەتەوە.

سەبارەت بە رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم، هیلالی ئاماژەی بەوە کرد، لە دۆسیەکانی وەک هەڵبژاردن، پەروەردە و ئەمنیدا پێشکەوتنی گەورە بەدیهاتووە. دەشڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا زیاتر لە 9000 ئەندامی ئاسایش دەچنە ناو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە.

هیلالی ئاماژەی بەوەش کرد، کە نزیکەی 1650 خێزانی عەفرینی ماونەتەوە و ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو دوا کاروانی گەڕانەوەیان ئامادە بکرێت.

رووداو: ژمارەی ئەو زیندانییانەی هێشتا لە زیندانەکاندان چەندە؟

ئەحمەد هیلالی: ئەو ژمارەیەی لە سەرەتای کارەکانی تیمی سەرۆکایەتیدا راگەیەنرا و بەپێی خەمڵاندنەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەسەدە، 1070 شەڕڤان بوو. دوای گەڕان لە چەندین زیندان و ناوەندی راگرتن، حکومەت زیاتر لە 1200 شەڕڤانی هەسەدەی ئازاد کرد. ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی لێکۆڵینەوە و ئامارن. بە گشتی ژمارەیەکی زۆر نەماوە و حکومەت پابەندە بەوەی هەموویان ئازاد بکات.

رووداو: مەبەست لەو حاڵەتە تاکەکەسییانە چییە کە ئازادکردنیان دواخراوە؟

ئەحمەد هیلالی: لە تێگەیشتنی حاڵەتە تاکەکەسییەکاندا تێنەگەیشتنێک دروست بووە. بۆ روونکردنەوە؛ وەک دەزانرێت دوای بڕیارەکانی ئازادکردن، رێکاری ئاسایی پەیوەست بە تۆماری تاوانەکان هەیە. ئایا ئەو کەسەی بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرچووە، بەهۆی دۆسیەی دیکەوە داواکراوە یان نا؟ مەبەستمان ئەوەیە کە بە "فیش"ی تاوان ناسراوە؛ واتە بڕیاری ئازادکردنی زیندانییەک لە دۆسیەیەکی دیاریکراودا دۆسیەکانی دیکە پووچەڵ ناکاتەوە، ئەگەر دۆسیەی شەخسی یان دۆسیەی مافی گشتی هەبن، کە بە بڕیارنامەکانی لێبووردن دانەخرابن. لێرەدا باس لە چەند حاڵەتێک دەکەین، کە پێویستیان بە چارەسەرێکی یاسایی هەیە.

رووداو: ژمارەی ئەو زیندانییانەی بەهۆی دۆسیەکانی دیکەوە (ئەوانەی پەیوەندییان بە ئەندامێتی هەسەدەوە نییە) داواکراون چەندە و جۆری ئەم دۆسیانە بە گشتی چییە؟

ئەحمەد هیلالی:  سەبارەت بە ژمارەی زیندانیانی دۆسیەکانی دیکە هێشتا ئامارێکی روون لەبەردەست نییە. ئەوەی حکومەت پێوەی پابەندە ئەوەیە، کە چیتر گرتن بەهۆی ئەندامێتی هەسەدەوە نەماوە؛ ئەم بابەتە تێپەڕێنراوە.

رووداو: جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم گەیشتووەتە چ قۆناغێک؟

ئەحمەد هیلالی: هەرچەندە لە چارەسەرکردنی هەندێک دۆسیەدا (وەک دۆسیەی دادوەری) کەمێک دواکەوتین، بەڵام زۆر دۆسیەی گرنگمان بە هاوکاری هەموو ئەو لایەنانەی دەخوازن ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوو بێت – چ لە لایەن حکومەتەوە بێت یان هەسەدە – کۆتایی پێ هێنا. وەک دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە لە پارێزگای حەسەکە خاڵێکی مێژوویی بوو. هەروەها دۆسیەی پەروەردە و فێرکردن؛ دوای چەندین ساڵ، لە سەرانسەری پارێزگاکەدا دەبینە شاهیدی تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی و ناوەندی. لە دۆسیەی بەڕێوەبردنی گەنم و دۆسیەی دەروازەکانیشدا پێشکەوتن هەیە. لە دۆسیەی ئەمنیشدا، لە ئایندەیەکی نزیکدا چاوپێکەوتن لەگەڵ زیاتر لە 9000 ئەندامی ئاسایشدا (کە نزیکەی 1000یان ژنن) دەکرێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ دامەزراوەی "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە"ی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ یەکبخرێن.

رووداو: ژمارەی خێزانە عەفرینییەکانی کە ماونەتەوە چەندە و کەی دەگەڕێنەوە؟

ئەحمەد هیلالی:  بەپێی دواین ئامارەکانمان، نزیکەی 1650 خێزان ماونەتەوە. جەختمان کردەوە، کە رێگەی گەڕانەوەی خێزانەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە و تاکەکەسی کراوەیە و پێویست بە هیچ رێکارێکی ئەمنی نائاسایی ناکات. ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو، بەپێی داخوازی خەڵکەکە، دوا کاروان ئامادە بکەین؛ هیچ رێگرییەک لەبەردەم ئەمەدا نییە.

رووداو: کەی یەکەم کاروانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێ کانی بەڕێ دەکەوێت؟

ئەحمەد هیلالی:  سەبارەت بە ئاوارەکانی سەرێ کانی، چارەسەرەکە بە شێوەیەکی هاوکات دەبێت؛ هەم گەڕانەوەی ئاوارەکان لە حەسەکەوە بەرەو سەرێ کانی و هەمیش ئەوانەی لە سەرێ کانییەوە بەرەو حەسەکە. دوای کۆتاییهاتنی دۆسیەی ئاوارەکانی عەفرین، دەست بە رێکخستنی ئەم بابەتە دەکەین.


 
نالین حەسەن
نالین حەسەن02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی: عێراق بەڵێنی داوە جارێکی دیکە مووچە نەبێتە کارتێکی سیاسی
هەڤپەیڤین02-06-2026

وەزیری دارایی: عێراق بەڵێنی داوە جارێکی دیکە مووچە نەبێتە کارتێکی سیاسی

وانگ هۆیاو بۆ رووداو: چین لایەنگری ئاشتییە و ستراتیژی سەربازیی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نییە
هەڤپەیڤین02-06-2026

وانگ هۆیاو بۆ رووداو: چین لایەنگری ئاشتییە و ستراتیژی سەربازیی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نییە

کۆمپانیا گەشتیارییەکانی باکووری کوردستان: پلانمان هەیە نرخ بۆ گەشتیارانی باشووری کوردستان دابەزێنین
هەڤپەیڤین01-06-2026

کۆمپانیا گەشتیارییەکانی باکووری کوردستان: پلانمان هەیە نرخ بۆ گەشتیارانی باشووری کوردستان دابەزێنین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە