Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەیەکی پێشتری چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

کۆبوونەوەیەکی پێشتری چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

عێراق01-06-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێی بڕیارێک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی گرووپە چەکدارەکان دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەبو جەننە لەسەر "سەرچاوەی داهاتەکەی" لە مووسڵ دەستگیرکرا
عێراق01-06-2026

ئەبو جەننە لەسەر "سەرچاوەی داهاتەکەی" لە مووسڵ دەستگیرکرا

بازرگانیی عێراق: پێشبینی دەکەین 5 ملیۆن تۆن گەنممان هەبێت
عێراق01-06-2026

بازرگانیی عێراق: پێشبینی دەکەین 5 ملیۆن تۆن گەنممان هەبێت

لە بەغدا سێ ملیار دینار لە دۆسیەیەکی گەندەڵیدا گەڕێندرایەوە
عێراق01-06-2026

لە بەغدا سێ ملیار دینار لە دۆسیەیەکی گەندەڵیدا گەڕێندرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان تاوتوێی رەشنووسی بڕیارێک دەکات لەبارەی سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت و کۆنترۆڵکردنی چەکی گرووپە چەکدارەکان.

دووشەممە، یەکی حوزەیرانی 2026، عەقیل ردێنی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رەشنووسی ئەو بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یان سبەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێ دەکرێت و تایبەتە بە چوارچێوەی یاسایی سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت و تاوەکو ئێستا دوو گرووپ ئامادە نەبوون بە جێبەجێکردنى ئەو پلانە"

عەلی  فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق لە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆدایە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی بیانکاتە بەشێک لەو دەستەیە و کۆنترۆڵکردنی چەکیان.

عەقیل ردێنی رایگەیاند، بیرۆکەی ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو، بەڵام جارێکی دیکە زیندوو و نوێ کراوەتەوە، بەتایبەت کە رەوتی نیشتمانیی شیعە بڕیاری دا، گرووپی چەکداریی سەرایا سەلام بەتەواوی لە رەوتەکە داببڕێت و بیخاتە ژێر رکێفی دەوڵەتەوە.

27ی ئایار موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، گرووپی چەکداریی سەرایا سەلامی لە رەوتەکەی دابڕی، بۆ ئەوەی بە تەواوی ببنە بەشێک لە دەوڵەت و  داوای لە پێکهاتەکانی دیکەی حەشدی شەعبییش کرد، خۆیان لە بڕیاری حیزبی و تایفی بپچڕێنن.

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر رایگەیاند، لەدوای ئەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی رەشنووسی ئەو بڕیارە پەسند دەکات، دەنێردرێت بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسندکردنی و ئەگەر پێویست بکات دەنێردرێت بۆ پەرلەمان.

هەستیار قادر
هەستیار قادر01-06-2026