Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

د. حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی نوێی حکومەتی عێراق.

د. حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی نوێی حکومەتی عێراق.

عێراق01-06-2026

گوتەبێژ و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق گۆڕدران

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەری گشتیی بەندەرەکانی عێراق بۆ 60 رۆژ لە کارەکەی دووردەخرێتەوە
عێراق01-06-2026

بەڕێوەبەری گشتیی بەندەرەکانی عێراق بۆ 60 رۆژ لە کارەکەی دووردەخرێتەوە

عێراق چاودێریی نرخی هێلکە دەکات و چەند بڕیارێکی نوێی ئابووری دەردەکات
عێراق01-06-2026

عێراق چاودێریی نرخی هێلکە دەکات و چەند بڕیارێکی نوێی ئابووری دەردەکات

لە تشرینی دووەمەوە بەکارهێنانی عەلاگە لە عێراق قەدەخە دەکرێت
عێراق01-06-2026

لە تشرینی دووەمەوە بەکارهێنانی عەلاگە لە عێراق قەدەخە دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

گۆڕانکاری لە پۆستە باڵا میدیاییەکانی حکومەتی عێراق کرا؛ گوتەبێژی نوێی حکومەت لە یەکەم لێدوانیدا بۆ رووداو رایگەیاند، لە شوێنی باسم عەوادی دەستنیشانکراوە.

د. حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی نوێی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 1ی حوزەیرانی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە شوێنی باسم عەوادی وەک گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەستنیشانکراوم، هەروەها عەبدولزەهرە هینداوی کراوەتە بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق."

ئەم گۆڕانکارییانە دوای ئەوە دێن کە هەر ئەمڕۆ، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رەبیع نادر خەڵەف، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنەکەی لە ئەرکەکەی بەخشی.

بەگوێرەی فەرمانێکی کارگێڕیی ئەمڕۆ دووشەممەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە بە بەخشینی رەبیع نادر خەڵەف لە ئەرکی بەڕێوەبردنی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، ئەوەش پشتبەستن بە داواکارییەکی پێشوەختەی خۆی، کە لە 24ی ئایاری 2026 پێشکێشی کردبوو.

رەبیع نادر لە پۆستێکدا رایگەیاند، سەرۆکوەزیران رەزامەندی لەسەر داواکەی دەربڕیوە کە بەهۆی "هۆکاری تایبەتەوە" داوای بەخشینی کردبوو، هاوکات پیرۆزبایی لە حەیدەر عەبوودی و عەبدولزەهرە هینداوی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکانیان.

د. حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی نوێی حکومەتی عێراق، پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بووە. عەبدولزەهرە هینداویش گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بوو.

نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد01-06-2026