Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی گرووپەکە

لۆگۆی گرووپەکە

عێراق

ئەسحابولکەهف دەڵێت تەنیا بە نووسراوی مەرجەعیەت دەستبەرداری چەک دەبن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیرانی عێراق: بوونی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا ژینگەی وەبەرهێنان بەهێز دەکات
عێراق02-06-2026

سەرۆکوەزیرانی عێراق: بوونی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا ژینگەی وەبەرهێنان بەهێز دەکات

سەرۆکی دامەزراوەی نەرام سین: چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئیرادەی وەرگرتنی چەکی لە گرووپەکان هەیە
عێراق02-06-2026

سەرۆکی دامەزراوەی نەرام سین: چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئیرادەی وەرگرتنی چەکی لە گرووپەکان هەیە

عێراق بڕیاری دا هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکات
عێراق02-06-2026

عێراق بڕیاری دا هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکات

رووداو دیجیتاڵ

گرووپی ئەسحابولکەهف، کە یەکێکە لە گرووپە پێکهێنەرەکانی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق و نزیکە لە ئێران، دانانی چەک رەتدەکاتەوە و پێیوایە کە مەرجەعیەت پاڵپشتیی ئەو چەکدانانە ناکات و دەڵێت:" هەر لایەنێک داوامان لێدەکات دەستبەرداری موقاوەمە بین، پێویستە نووسراوی فەرمیی مەرجەعیەتمان بۆ بهێنێت."

گرووپی ئەسحابولکەهف راگەیێنراوێکی لەبارەی چەکدانان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بەردەوام لە نێو ناوەندە ترسنۆکەکاندا بانگەشە بۆ دانانی چەک دەکرێت، بەوەی گوایە مەرجەعیەت پاڵپشتیی ئەوە دەکات، بەڵام مەرجەعیەت هەرگیز لەو پرسانەدا بێدەنگ نەبووە کە زیانی بە کارووباری خەڵک گەیاندووە."

ئەو گرووپە دەڵێت: "بە گەڕانەوە بۆ مێژوو ئەوە دەردەکەوێت کە هیچ رۆژێک نەبووە مەرجەعیەت سست و کەمتەرخەم بووبێت لە داواکاریی هەڵگرتنی چەک و رووبەڕووبوونەوەی داگیرکەران"

ئەو هەڵوێستەی گرووپی ئەسحابولکەهف هاوکات بوو لەگەڵ راگەیێنراوێکی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، کە تێیدا پاڵپشتیی دابڕاندنی دەستەی حەشدی شەعبی لە لایەنە سیاسییەکانی کرد و رایگەیاند، بڕیاری جەنگ و ئاشتی بەدەست دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتەوەیە و هەر کردەوەیەک لەدەرەوەی ئەوە، بە دەرچوون لە یاسا هەژمار دەکرێت. هەروەها سەرۆکوەزیرانی سەرپشک کرد لە گرتنەبەری رێکار و بڕیاری پێویست لەوەی کە پەیوەندیدارە بە سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەتەوە.

گرووپی ئەسحابولکەهف رایگەیاندووە، مەرجەعیەت لە 23ی ئەیلوولی 2024، حیزبوڵڵای بە موجاهید و بەرگریکاری پاڵەوان ناوبردووە و پاڵپشتیی لە بڕیاری حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووی حیزبوڵڵا کردووە لە بەشداریکردن لە جەنگ لە دژی ئیسرائیل بۆ پاڵپشتیی فەلەستین.

ئەو گرووپە ئاماژەی بەوە کردووە کە "پەنجەیان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگە بۆ جەنگ". مەرجەکەشی بۆ چەکدانان ئەوەیە: "هەر لایەنێک دەیەوێت ئەو گرووپە دەستبەرداری موقاوەمە بن، پێویستە نووسراوێکی مەرجەعیەتیان بۆ بهێنن."

ئەسحابولکەهف لە ساڵی 2020، دوای کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری ئەو کاتی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی ئەو کاتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە بەغدا دامەزرا. 

ئەو گرووپە تەنیا لە 16 رۆژی یەکەمی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، بەرپرسیارێتیی 10 هێرشی لە ئەستۆ گرتووە کە 60%یان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بوون.

رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیرانی عێراق: بوونی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا ژینگەی وەبەرهێنان بەهێز دەکات
عێراق02-06-2026

سەرۆکوەزیرانی عێراق: بوونی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا ژینگەی وەبەرهێنان بەهێز دەکات

سەرۆکی دامەزراوەی نەرام سین: چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئیرادەی وەرگرتنی چەکی لە گرووپەکان هەیە
عێراق02-06-2026

سەرۆکی دامەزراوەی نەرام سین: چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئیرادەی وەرگرتنی چەکی لە گرووپەکان هەیە

عێراق بڕیاری دا هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکات
عێراق02-06-2026

عێراق بڕیاری دا هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە