رووداو دیجییتاڵ
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق رەتیدەکاتەوە کە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە کەربەلا کەوتبێتە خوارەوە، پارێزگاریش دەڵێت: "ئەو تەنەى کەوتووەتە خوارەوە درۆن بووە."
شەوی یەکشەممە، 7ى حوزەیرانى 2026، جیهاد دیوان، گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە بیابانی کەربەلا راست نییە".
بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق، هاوکات بوو لەگەڵ ئەو هێرشانەی کە ئەمشەو ئێران بە مووشەک کردیە سەر ئیسرائیل.
نەسەیف خەتابی، پارێزگاری کەربەلا، رەتیکردەوە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە بیابانی پارێزگاکەی کەوتبێتە خوارەوە و رایگەیاند: ئەو تەنەى کەوتووەتە خوارەوە درۆن بووە و زیانی نەبووە.
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، هیچ فڕۆکەیەکى گەشتیاران لە ئاسمانى عێراق نەکەوتوونەتە خوارەوە و هەموو گەشتە هاتوو، رۆشتوو ، تێپەڕەکان بەسەر ئاسمانى عێرقدا پارێزراون.
بەهۆى ئەو هێرشانەى ئێرانەوە ئەمشەو دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بۆ ماوەی 72 کاژێر ئاسمانی وڵاتەکەی داخست.
جیهاد دیوان رایگەیاند، ئەو بڕیارە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.




.jpg&w=3840&q=75)