رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی عێراق رەتیدەکاتەوە کە بەنیاز بن بەهای فەرمیی دینار بەرامبەر بە دۆلار بگۆڕن. دەشڵێت، ئەوەی لەبارەی زیادکردنی بەهای 100 دۆلار بۆ 160 هەزار دینار بڵاوکراوەتەوە ساختەیە.
رۆژی چوارشەممە، 17ی حوزەیرانی 2026، بانکی ناوەندیی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک بەنیاز نین دەستکاری بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار بکەین."
ئەو روونکردنەوەیەی بانکی ناوەندی لەدوای بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەیەک بوو کە گوایە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوای لە پەرلەمان کردووە بەهای یەک دۆلار بەرامبەر بە دینار بکاتە 1600 دینار.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئەو بەڵگەنامەیەی لەوبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و هۆشداریی دا بەرامبەر بە هەواڵە "چەواشەکارییەکان".
ماوەی دوو رۆژە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە بازاڕە خۆجێییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز بووەتەوە و ئەمڕۆ چوارشەممە 155 هەزار دیناری تێپەڕاند لەکاتێکدا نرخى فەرمى 100 دۆلار لە بانکى ناوەندى عێراق 130 هەزار دینارە.
.jpg&w=3840&q=75)



