رووداو دیجیتاڵ
43 پەرلەمانتاری عێراق داوا دەکەن، دانیشتنی رۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بکرێت بە گفتوگۆکردن لەسەر گەندەڵی و هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
هیوا مەلا ئادەم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی رەوتی هەڵوێست، رۆژی شەممە، 4ـی تەممووزی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 43 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر یاداشتەکە کردووە کە تێیدا داوا لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرەکەی دەکرێت لە وەرزی نوێی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دا، کە بڕیارە رۆژی دووشەممە بەڕێوەبچێت، گفتوگۆ لەبارەی پرسی گەندەڵییەوە بکرێت و رێکارەکانی هەڵمەتی حکومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رۆڵی لیژنەی بەدواداچوون و چاودێریی پەرلەمان تاوتوێ بکرێن.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی رابردوو، هێزێکی هاوئاهەنگی دژە تیرۆر، سوپا و دەستەی دەستپاکیی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە ناوچەی سەوز و چەند پارێزگایەکی دیکە بە ناوی هەڵمەتی بەرەبەیان ئەنجامدا.
رۆژی دواتر حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: یاداشتەکانی دەستگیرکردن کە جێبەجێ کراون 21 کەسی گرتووەتەوە؛ هەندێک کەسایەتی هەڵاتوون و دەزگا تایبەتەکان بەدوایان دا دەگەڕێن.
هیوا مەلا ئادەم ئاماژەی بەوەش کرد، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان، بە فراکسیۆنە کوردستانییەکانیشەوە، واژۆیان لەسەر یاداشتەکە کردووە. پشووی هاوینەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات و بڕیارە رۆژی دووشەممە دەست بە دانیشتنەکانی بکاتەوە.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، رۆژی شەممە، 4ـی تەممووزی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتی: هەرچەندە لە بەرنامەی کاری پەرلەمان دا نییە، بەڵام لە دانیشتنی رۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق دا گفتوگۆ لەبارەی پرسی گەندەڵی و ئەو هەڵمەتەوە دەکرێت کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەستی پێ کردووە و تێی دا ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرس دەستگیر کراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە یاداشتەکە دا داوا کراوە: گفتوگۆ لەبارەی دەستکەوت و پێشێلکارییەکانی هەڵمەتی حکومەت بۆ دژایەتیکردنی گەندەڵی و رۆڵی لیژنەی بەدواداچوون و چاودێریی پەرلەمان بکرێت تاوەکو پڕۆسەکە بگەیێندرێتە لووتکە و چیدیکە بوار بۆ گەندەڵکاران نەمێنێتەوە.
تاوەکو ئێستا ناوەکان بەپێی لیستە پێشکێش کراوەکە بریتین لە:
1. سعوود ساعدی
2. ئەحمەد سالم ساعدی
3. قەستەڵ حەجامی
4. مونا سوادی محەممەداوی
5. موسەننا عەزاوی
6. عەلی موسەوی
7. فەوزە لویزی
8. حامید عەباس موسەوی
9. نوور عادل حوسێن
10. عیماد یوخەننا
11. جەواد رەحیم ساعدی
12. ئیڤان فایق
13. هیام یاسری
14. حوسێن دەراجی
15. رەشا عەبد ساعدی
16. ئایەت ئەدهەم
17. ئەحمەد کەریم دەلفی
18. عەبدولمونعیم سەنجەری
19. رەعد دەهلەکی
20. مەنسوور بعێجی
21. فەیسەڵ عیساوی
22. نەهلە فەهداوی
23. عەباس جەبر مالیکی
24. موراد ئیسماعیل
25. رێبوار کەریم
26. خالید سیدۆ عەزیر خالیدی
27. عومەر محەممەد پێنجوێنی
28. سەفووک عوزێر
29. سروە محەممەد رەشید
30. نازک ئەحمەد محەممەد
31. رامیار حەیدەر سەعید
32. مازن غەریب
33. رێکەوت حەمەڕەشید کەریم
34. عودەی زاملی
35. چنار حەجی دەربەندی
36. حەیدەر عەلی محەممەد فەیلی
37. عەلی ئەنهیر سەرای
38. عیماد قاسم
39. ئەکرەم ساڵح غەفوور
40. بەسمان سمۆ نافخۆش
41. زوحا سەدخان
42. عەقیل خالیدی
43. هیوا ئەدهەم فەقێ عەوڵا
.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)