کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: بەغدا خەریکی کۆکردنەوەی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

12-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین12-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووەتەوە، کە بەهۆی کێشەی نەختینەوە ناردنی مووچە بۆ هەفتەی داهاتوو دواکەوتووە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، بەغدا بەشێکی پارەکەی کۆکردووەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو بڕە پێویستەکە تەواو ببێت.


رۆژی چوارشەممە، 12ـی ئابی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەغدا ئاگاداریان کردووینەتەوە کە ئەگەر هەفتەی داهاتوو پارەی نەختینەی تەواو بوو و هەمووی بەردەست بوو، ئەوە مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرین."

سەرچاوەکەی رووداو گوتی: "ئێستا بەشێکی پارەکەیان کۆکردووەتەوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بڕەکەی تەواو بکرێت، چونکە عێراق کێشەی نەختینەی هەیە."

پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم. دوێنێ، سەلوان ئاکرەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "لە گفتوگۆماندا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، بەڵێنی پێداین کە هەفتەی داهاتوو مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت. وەزیر ئاشکرای کرد، کە تاوەکو ئێستا 600 ملیار دیناریان کۆکردووەتەوە و ئێستا خەریکی تەواوکردنی بڕەکەی دیکەن."

ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بەستراوەتەوە بە زنجیرەیەک رێکار، لەوانە ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە، کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە رەوانە کراون. هەروەها ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی و نووسراوی وەزارەتی نەوت لەبارەی بەردەوامیی هەناردەکردن، بەشێکن لەو رێکارانەی پێشتر جێبەجێ کراون.

بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، دەبێت مانگانە حکومەتی فیدراڵ زیاتر لە 960 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەو مەرجەی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ لەو بڕە پارەیە ببڕدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە