کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

وەزارەتى ناوخۆى عێراق: دەستمان بەسەر 20 درۆندا گرت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دەستیان بەسەر 20 درۆنی دروستکراوی ناوخۆییدا گرتووە.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو درۆنانە لە دوو ئۆپەراسیۆندا لە بەغدا دەستیان بەسەردا گیراوە.

وەزارەتەکە دەشڵێت، چوار کەس دەستگیرکراون و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە بازرگانییان بەو درۆنانەوە کردووە.

وەزارەتى ناوخۆى عێراق راگەیاند، ئەو کەسانە بەپێچەوانەى مەرج و رێکارەکانى لایەنە پەیوەندارەکان مامەڵەیان بەو درۆنانەوە کردووە.

رۆژی دووشەممە، 10ـی ئابی 2026، لیوا میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەم ساڵ 49 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) دەستیان بەسەردا گیراوە. 

لیوا میقداد میری گوتی: "هەر درۆنێک بەبێ رەزامەندیی فەرمی و بۆ ئامانجی نائاشتییانە بەکاربهێنرێت، خاوەنەکەی بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت."

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە